
دیمەنی پردی بەردەم بەشەناوخۆی شەهید شەوکەت
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕێگای هەولێر -کەرکووک لەبەردەم بەشە ناخۆیی "شەهید شەوکەت" پردێکی جیاواز کرایەوە، پارێزگاری هەولێر دەڵێت: جیاوازترین پردی سەر ئاستی عێراقە و تایبەتمەندی ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن ڕەچاو کراوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی فراوانبوونی شاری هەولێر و زیادبوونی شەقامە سەرەکییەکان، پردەکانی پەڕینەوە وەک چارەسەرێکی گونجاو بۆ هاونیشتمانیان دادەنرێن و لە هەولێریش ژمارەی پردەکانی پەڕینەوە لە زیادبوونن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کاتی کردنەوەی پردەکە ڕایگەیاند، یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق پردێکی پەڕینەوە بەو ئاستە پێشکەوتووە دروست دەکرێت.
ساڵانی پێشوو لەو شەقامە بەهۆی قەرەباڵغییەوە ڕووداوی هاتووچۆ دروست دەبوو، هاوکات چەندین ڕووداوی خۆپێداکێشانی ئۆتۆمبێل بە قوتابیان هەبوو، تەنانەت قوتابییەکیش گیانی لەدەستدا بوو.
ئومێد خۆشناو ئەمانەشی وت:
- چەند ساڵێک لەمەوبەر قوتابییانی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت خۆپیشاندانیان کرد، چەند داواکارییەکیان هەبوو. لەناو حەوشەی بەشە ناوخۆیەکە کۆبوونەوەمان لەگەڵ قوتابییەکان کرد. داوایان کرد بۆ سەیرکردنی یارییەکان شاشەیەک دابنێین. هاوکات بۆیلەرەکانیان کاری نەدەکرد و داوای چاککردنیان کرد، داواکاریەکی تریان دروستکردنی پردێک بوو. بەماوەیەکی کەم بڕیار لەسەر چارەسەرکردنی هەموویان درا.
- ڕۆژی دوای خۆپیشاندانەکە هاتووچۆی هەولێر هەندێک ڕێوشوێنی گرتەبەر، بۆ نموونە؛ تاسەی لە هەردوو ئاراستەی شەقامەکە دروستکرد.
-ئەم پردە بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ و لەسەر داهاتی هاتوچۆی هەولێر دروستکراوە، بە گوژمەی 384 ملیۆن دینار، بەڵام تێچووەکەی زیاتر بوو.
- کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتیش دەتوانن پردەکە بەکاربێنن و تایبەتمەندی ئەوان ڕەچاو کراوە.
- بەشە ناوخۆیی لای ئێمە گرنگە، چونکە ئەو قوتابیانەی لەو بەشانە دەمێننەوە لە شارەکانی دیکەوە هاتوون و لای خەڵکی هەولێر خۆشەویستن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






