ئەنجوومەنی دەوڵەت یەکەم کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری خۆی لەبارەی داهاتی ناوخۆی کوردستان کرد
- هەواڵ
- 14 ئەیلوول

وێنەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی دەوڵەت یەکەم کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری خۆی لەبارەی یەکلاییکردنەوەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و بڕیارە ڕۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی دوو نوێنەری حکومەتی کوردستان کۆبوونەوەکەیەکی فراوان بکرێت.
باکگراوند: دوای چەندین مانگ لە دانیشتنی شاندی نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی، سەرەنجام هەفتەی پێشوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆچوونی هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لە پێنج پرسیاردا بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت نێردرا بۆئەوەی بۆچوونی خۆیان لەو بارەیەوە دەرببڕن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەندامێکی ئەنجوومەنی دەوڵەت قسەی بۆ ئاڤا کردووە دەڵێت: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی (مداوەلە) ڕاوێژکاری لەنێوان بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی دەوڵەت کراوە، گەیشتوون بەو بڕیارەی پێویستە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی دەوڵەت بکرێت، بەڵام دەبێ دوو نوێنەری حکومەتی کوردستان لە کۆبوونەوەکە ئامادەبن، یەکێکیان یاسایی و ئەوەی دیکەیان ژمێریاری بێ.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی ڕۆژی سێشەممە دەکرێت، ئەندامی ئەنجوومەنەکە وتی، هەوڵ دەدەین بەوە ڕابگەین بۆچوونی ئەنجوومەنەکە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بنێردرێت، ئەگەر نەتوانرا ئەوا دەکەوێتە ڕۆژانی دواتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






