ئەم هەفتەیە محەممەدی حاجی مەحموود دەگەڕێتەوە کوردستان

شەیری بکە لە:
ئەم هەفتەیە محەممەدی حاجی مەحموود دەگەڕێتەوە کوردستان

محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان چەند ڕۆژێکە بەمەبەستی چارەسەری تەندروستیی لە ئەڵمانیایە و پشکنینەکانی تەواوکردووە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە بگەڕێتەوە. 

چیرۆکی سەرەکی: محەممەدی حاجی مەحموود، تەمەن 72 ساڵ لەماوەی خەباتی پێشمەرگایەتیدا حەوت جار برینداربووە، جگە لەوەش کاریگەری چەکی کیمیایی هەڵەبجەی لەسەر ماوە، بۆیە زوو زوو سەردانی وڵاتی ئەڵمانیا دەکات بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی.

زانیاریی تایبەت: د. فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکرات بە ئاڤای گوت، "تەندروستی محەممەد حاجی مەحموود زۆرباشە، پشکنینەکانی تەواو بوون و بڕیارە لەم هەفتەیە بگەڕێتەوە کوردستان."

زانیاریی زیاتر: وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکرات جەختی لەوەکردەوە کە کاکە حەمە هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنی نییە، پشکنینەکانیشی زۆرباش بوون و هیچ کێشەیەکی نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ