
دیمەنی دەروازەی زانکۆی ڕاپەڕین. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە زانكۆی ڕاپەڕین سێ كۆلێژ و لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان كۆلێژێكی نوێ دەكرێنەوە و ژمارەیەكی زیاتری كورسیی خوێندن بۆ خوازیاران بەردەست دەبن.
چیرۆكی سەرەكی: ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیارێك لە بەرژەوەندیی دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەدات، ئەمڕۆ بڕیاریدا بە كردنەوەی سێ كۆلێژ لە نێو زانكۆی ڕاپەڕین كە پێشتر سەرجەمیان لە یەك كۆلێژدا كۆكرابوونەوە. هاوكات بڕیاری دا بە كردنەوەی كۆلێژی تەكنیكیی كارگێڕی لەنێو زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 14ـی ئەیلوول دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، تێیدا فەرمانی جیاكردنەوەی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین بۆ هەر سێ كۆلێژی یاسا و خوێندنی ئیسلامی - كە هەردوو بەشی یاسا و بەشی شەریعە لەخۆدەگرێت، كۆلێژی كارگێڕی و دارایی - هەر سێ بەشی ژمێریاری، بیمە و بەڕێوەبردنی كار لەخۆدەگرێت و، كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان.
لەلایەكی دیكەوە: هەر ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا فەرمانی وەزاری بۆ كردنەوەی كۆلێژی تەكنیكیی كارگێڕی لە ناحیەی ڕزگاری دەركرد كە بەشێكە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان و هەردوو بەشی تەكنیكی ژمێریاری و تەكنیكی میدیا لەخۆدەگرێت.
بۆچی گرنگە: فەرمانە وەزارییەكە، لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت، بەمەش لە ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026، كورسیی خوێندنی زیاتر بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەڕەخسێت لە هەر چوار كۆلێژەكە وەربگیرێن كە پێشتر ژمارەیەكی سنوورداری كورسیی خوێندن بەردەست بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






