
دیمەنی پێشمەرگەیەک لەژێر ئاڵای کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پڕۆژەیاسای بودجەی تەرخانکراو بۆ وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەندکرا، ئەمریکا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ پێشمەرگە زیاد دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی سندووقی ڕاهێنان و پڕچەککردنی دژ بە داعش، پێنتاگۆن پشتیوانییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە زیاد دەکات.
بەپێی پڕۆژە یاساکە، بڕی 61 ملیۆن و 14 هەزار و 940 دۆلار بۆ پێشمەرگە تەرخانکراوە، کە ئەمەش لەو بڕە زیاترە کە لە بودجی ساڵی 2025 بۆ پێشمەرگە تەرخانکرابوو کە 57 ملیۆن و 792 هەزار و 529 دۆلارە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم بڕە بودجەیە بۆ مەشق و ڕاهێنان و دابینکردنی کەرەستە و چەکی پێویست بۆ هێزی پێشمەرگە خەرج دەکرێت. لەو بڕەش، 17 ملیۆن و 106 هەزار دۆلاری بۆ جلوبەرگ و کەرەستەی خۆپارێزی تەرخانکراوە.
زانیاریی زیاتر: لە پڕۆژەیاساکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە وەزارەتی پێشمەرگە سێ سەنتەری مەشق و ڕاهێنان، کۆلێژێکی مەشقی ئەفسەران، دوو فەرماندەیی هێزی پشتیوانی، و چەندین یەکەی لۆجستی دادەمەزرێنێت. بۆ جێبەجێکردنی ئەم گۆڕانکاری و چاکسازییانە، وەزارەتی پێشمەرگە پێویستی بە پشتگیریکردن لە ڕووی چوارچێوەی هەڵسەنگاندن و مەشقی هاوپەیمانان هەیە. ئەم هەوڵانە ئامانجیان بەرزکردنەوەی توانای ئۆپەراسیۆنی وەزارەتی پێشمەرگەیە بۆ دڵنیابوون لە تێکشکاندنی هەمیشەی داعش.
لەلایەکی دیکەوە: بۆ ساڵی 2026 ئەمریکا لە هاوکارییەکانی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدە بەردەوام دەبێت و 130ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکردوون، بەڵام ئەم بڕەکە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمکراوەتەوە.
هاوکات لە پڕۆژەیاساکەدا هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ سوپای عێراق کەمیکردووە، پێنتاگۆن 48 ملیۆن و 419 هەزار دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی بەرگریی عێراق تەرخان کردووە. ئەو بڕەش بەراورد بە ساڵی 2025، 141 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە. ، کە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 189 ملیۆن دۆلار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






