
ساتی پشکنین بۆ ژمارەیەک ئۆتۆمبێل . وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بڕیاری دا بە جیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکارنەهاتوو (ژمارە کاتیی سفر کیلۆمەتر)ی هاووڵاتییان لە کۆمپانیاکان، ئەمەش وەک ئاسانکارییەک بۆ مامەڵەی هاووڵاتییان و کەم کردنەوەی ڕۆتینیاتی ڕۆژانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان، "بڕیارمان دا بە جیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکارنەهاتوو (ژمارە کاتیی سفر کیلۆمەتر)ی هاووڵاتیان لە کۆمپانیاکان".
لە ڕاگەیێنراوەکەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە:
- هەرسێ بنکەی پشکنینی (کەسنەزان، 32ی پارک و گوێڕ) بەیانییان پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان، جۆری (ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر)ی لێدەکرێت و تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان.
ئەو مانەیەی دەیگەیێنێت: واتە ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان نابێت لە کاتی دەوامی بەیانییان سەردانی ئەم بنکانەی پشکنین بکەن.
- بنکەی 32ی پارک لە کاتژمێر 3:00 تا 6:00 ی دوای نیوەڕۆ تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان و هاووڵاتییان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: واتە هاووڵاتیانیش لەو کاتەی کە بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان دیاری کراوە، ئەوانیش دەتوانن دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆپشکنین لە بنکەی پشکنینی 32ی پارک، ئەویش تەنها ئەگەر ژمارەکاتی سفر کیلۆمەتر بێت.
- ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بەکارهاتوو هەر وەک پێشوو لە بنکەی پشکنینی 32ی پارک بەیانییان پشکنینی بۆ دەکرێت. ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێری تۆمارکراو لە هەردوو بنکەی کەسنەزان و گوێڕ پشکنینی بۆ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 15-9-2025 دەکەوێتە باری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






