کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات لە ئەمریکا خەڵاتی زێڕین وەردەگرێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی نوێی چارەسەری شێرپەنجە
- تەندروستی
- 14 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
پەرەستوو قادر مەرزی، توێژەرێکی گەنج و لێهاتووی خەڵکی دێوەڵانی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەمریکا خەڵاتی زێڕینی پێبەخشرا لە پای هەوڵە زانستییەکانی بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی نوێ و کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە.
چیرۆکی سەرەکی: پەرەستوو مەرزی توانیویەتی بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد (AI)، ڕێبازێکی نوێ بۆ چارەسەری شێرپەنجەی جگەر بدۆزێتەوە. بەپێی توێژینەوەکەی، ژیریی دەستکرد بە شێوەیەکی ورد لە خانە شێرپەنجەییەکان دەکۆڵێتەوە و ڕێکاری نوێ و کاریگەر بۆ لەناوبردنیان دادەڕێژێت. هەروەها سیستمێکی دەرمانی زیرەکی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە پێشنیاز کردووە، کە دەتوانێت شۆڕشێک لە بواری چارەسەری ئەم نەخۆشییە ترسناکەدا دروست بکات.
زانیاریی زیاتر: پێشنیاز و دۆزینەوەکانی ئەم توێژەرە کوردە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێشوازی و پشتیوانییەکی بەرچاوی لێکراوە. ناوبراو بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "سیلیکۆن ڤالی" لە ئەمریکا کردووە و لەوێ مەدالیای ئاڵتوونی بەدەستهێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرەستوو مەرزی خاوەنی چەندین کتێب و وتاری زانستییە لە بواری شێرپەنجەدا و لەنێو توێژەرانی جیهانیدا ناوبانگێکی باشی هەیە. ماوەیەکە میدیا فارسییەکان هەوڵ دەدەن ئەم توێژەرە وەک کەسایەتییەکی ئێرانی بناسێنن، بەڵام بە پێچەوانەوە، پەرەستوو مەرزی کە گرووپێکی زانستی لەم بوارەدا پێکهێناوە، هیچ پەیوەندییەکی بە ئێرانەوە نییە و لە کاتی خۆناساندنیشیدا، خۆی وەک توێژەرێکی کورد لە ئەمریکا ناساندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن





