پارێزگاری دهۆک: ئاڤا میدیا لە کاتێکی کەمدا توانیویەتی خزمەتی زۆر بە هەرچوار پارچەی کوردستان بکات

شەیری بکە لە:
پارێزگاری دهۆک: ئاڤا میدیا لە کاتێکی کەمدا توانیویەتی خزمەتی زۆر بە هەرچوار پارچەی کوردستان بکات

ئاڤا نیوز

بەبۆنەی ساڵیادی پەخشی ئاڤا میدیا، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە گرووپی میدیایی ئاڤا دەکات و دەڵێت ئاڤا لە کاتێکی کەمدا توانیویەتی خزمەتی زۆر بە هەر چوارپارچەی کوردستان بکات.

پەیامی فەرمی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە ساڵیادی ئاڤا: بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر پەخشی کەناڵی ئاڤا میدیا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەندەکانی دەکەین، کەناڵی ئاڤا میدیا لە ماوەیەکی کورتدا توانیویەتی خزمەتێکی زۆر بە هەر چوار پارچەی کوردستان بکات، لە ئاستی ناوخۆ بە ڕاستی و بە بوێری بووەتە وەرچەرخانێکی نوێ لە کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان.

دووبارە ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی ئاڤا میدیا پیرۆز بێت و هیوادارم سەرکەوتوو بن لە کاری پیشەیی خۆیدا بۆ خزمەتکردنی گەل و هاونیشتمانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: