
ئاکۆ عەباس ئاغا، سەرۆک عەشیرەتی ئاکۆ
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە ئاکۆ عەباس ئاغا، سەرۆک عەشیرەتی ئاکۆ لە تەمەنی 69 ساڵی کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە گۆڕستانی سەرکەپکان بەخاک دەسپێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئاکۆ عەباس ئاغا، سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ دوای زیاتر لە ساڵێک ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، وابڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆڕستانی ناحیەی سەرکەپکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بەخاک بسپێردرێت.
زانیاریی زیاتر: ئاکۆ عەباس ئاغا لە ساڵی 1956 لە سەرکەپکان لەدایکبووە، چوارەم کوڕی عەباس ئاغایە، پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ سەرکردە و حیزبە کوردستانییەکان و سەرکردە و کەسایەتیە عێراقییەکان هەبووە، هاوکات ئاشنایەتییەکی باشی لەگەڵ حیزب و کەسایەتییەکانی پارچەکانی تری کوردستان هەبووە.
ئەمەش بزانە: زیاتر لە ساڵێکە ئاکۆ عەباس ئاغا دووچاری نەخۆشی هاتبوو، ماوەی سێ مانگ بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات مایەوە، هەفتەیەک بوو تەندروستی بەرەو خراپی ڕۆشتبوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






