
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێشنیاز دەکات وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەیەک دەنگ سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر قەتەر بکەن، هاوکات لە ئاستی نێودەوڵەتیش هەوڵەکانیان بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ئیسرائیل چڕبکەنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردەسەر بارەگایەکی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، هێرشەکە لەکاتێکدابوو سەرکردەکانی حەماس لەسەر پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە کۆببوونەوە، سەرکردەکانی حەماس لە هێرشەکە ڕزگاریان بوو و هێرشەکە ئامانجەکانی خۆی نەپێکا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دەوحە بەشداری لە لوتکەی نائاسایی عەرەبی و ئیسلامی کرد و ئاماژەی بەوەشدا، هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر قەتەر پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی، ڕێزگرتن لە کاری دیپلۆماسی و ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی ناوچەکە، هاوکات هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هەر وڵاتێکی عەرەبی وئیسلامی هەڕەشەیە بۆسەر هەمووانی وڵاتان.
سوودانی وتیشی، پێشنیاز دەکات سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی بەیەک دەنگ هێرشەکەی ئیسرائیل سەرکۆنە بکەن و لە ئاستی نێودەوڵەتیش کار بۆ لێپرسینەوە و سزادانی بکەن، هاوکات ڕێکاری سیاسی و دیپلۆماسیش بۆ دووبارەنەبوونی هێرشەکان بگیرێتەبەر و هاوپەیمانییەکی ئیسلامی بۆ هەماهەنگیی و ڕووبەرووبوونەوەی ئاستەنگییە ئەمنیی و ئابوورییەکان پێکبهێنرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جارێکی دیکەی داوای داڕشتنی نەخشەڕێگایەیکی گشتگیرییشی کرد بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و کۆتاییهێنان بە نەهامەتییەکانی خەڵکی فەڵەستین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






