سەربەست لەزگین: ئاڤا بووەتە دەنگ و ڕەنگی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی

شەیری بکە لە:
سەربەست لەزگین: ئاڤا بووەتە دەنگ و ڕەنگی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی

سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک

ئاڤا نیوز

بەبۆنەی ساڵیادی پەخشی کەناڵی ئاڤا، سەربەست لەزگین، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گرووپی میدیایی ئاڤا کرد و لەو پەیامەی جەخت دەکاتەوە، ئاڤا بووەتە دەنگ و ڕەنگی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی.

ئەمە دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک بۆ گرووپی میدیایی ئاڤا:
 


بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کەناڵی ئاڤا بەناوی خۆم و بەناوی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پڕ بەدڵ و گیان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و هەموو کارمەندانی کەناڵی نموونەی ئاڤا دەکەم، کاتێک دەڵێن ئاڤا یەکەمە بەڕاستی لەبەر بەرنامە و پلان و هەوڵ و خەباتیان یەکەمە و پڕبینەرترین کەناڵە، بۆیە بۆتە دەنگ و ڕەنگی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە.

ئەم کەناڵە بۆچی سەرەنجی خەڵک ڕادەکێشێت، چونکە خەڵک خۆی تێدا دەبینێتەوە و ئەوەی خەڵک بیری لێدەکاتەوە ئاڤا بۆیان دەکاتە ڕاستی، ئەم کەناڵە توانیویەتی بە ماوەیەکی کەم و کورت ببێتە جێگای باوەری خەڵک.

جێگای ئاماژەیە کە باوەری هەوێنی موو سەرکەوتنێکە، ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کارو بەرنامەی کەناڵی ئاڤا دەکەین لە هەڵسەنگاندنی ئێمەدا ئاڤا جێگای ڕێز و پێزانینە. 

ئەگەر ئێوە لەسەر ئەم شێوازە و لەسەر داخوازییەکانی خەڵکی بەردەوام بن لە داهاتوو دەبنە هێزێکی گەورەی میدیایی لە هەموو ناوچەیەک.

 لێرەوە دووبارە ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئاڤا پیرۆز دەکەم لە هەموو هاوکار و پشتیوانانتان بۆ کاری جوان باش و نموونەیی.

بە هەموو هێز و توانایەکمانەوە لەگەڵ ئێوە ڕاوەستاوین، چونکە ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک باوەرمان بەو شێوازی کارکردنە هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ