
"مەهسا ئەمینی" ناسراو بە ژینا ئەمینی
ئاڤا نیوز
ڕۆژی 16ـی ئەیلول، یادی سێ ساڵەی مردنی ژینا ئەمینییە، ئەو کچە کوردەی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە وێستگەیەکی میترۆی تاران لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی تاران دەستبەسەر کرا، دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 13-9-2022 لە کاتێکدا "مەهسا ئەمینی" ناسراو بە ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لە وێستگەیەکی میترۆی تاران، لەلایەن پۆلیسی ئیرشادی ئێرانەوە بە بیانووی نەگونجاوی جلوبەرگەکەی لەگەڵ یاساکانی ئێران دەستبەسەر کرا. دواتر پۆلیس ڕایگەیاند، ژینا لە وێستگەکە دووچاری جەڵتەی مێشک بووە. بەڵام ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران هەر زوو وتیان بەهۆی لێدانەوە دووچاری خوێنبەربوونی مێشک بووە. ڕۆژی 16ـی مانگ دوای سێ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی (کەسرای) تاران گیانی لەدەستدا و ڕۆژی دواتر ناڕەزاییی سەرانسەری ئێرانی گرتووە و جوڵانەوەیەکی فراوان بەناوی "ژن، ژیان، ئازادی" زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەرسەلان یار ئەحمەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەماوەی سێ ساڵی بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" 143 کورد پەیوەست بە ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی ئەم ماوەیە لە سەرجەم شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون، دوا هەمینیان ڕەزا ڕەسایی بوو کە سزای لە سێدارەدانی لەسەر جێبەجێ کراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەو 143 کوردە زۆرترینی لە خۆپیشاندانەکانی شاری سنە بووە، کە 22 کەس بە گولـلەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لەو شارە کوژراون. هاوکات 16 مناڵی خوار تەمەنی 18 ساڵیش لە خۆپیشاندانەکان کوژراون.
ئەمەش بزانە: دوای مردنی ژینا ئەمینی، چەند خەڵاتی نێودەوڵەتی لەبواری داکۆکی لە ئازادی بەخشران بە چالاکوانان. ساڵێک دوای مردنی، پەرلەمانی ئەوروپا خەڵاتی ساخارۆفی بەخشی بە ژینا ئەمینی. ئەم خەڵاتە دەدرێت بەوانەی لەپێناو ئازادی و داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ گیانی خۆیان دەبەخشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






