کۆمپانیای سۆمۆ ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بڵاوکردەوە
- عێراق
- 16 ئەیلوول

لۆگۆی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) ئاشکرای کرد، سەرجەم گرێبەست و ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕن تەواوبووە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم شکۆ بۆ عێراق وەک سەرچاوەیەکی سەرەکیی بازاڕی ئەوروپا دەگەڕێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی نەزارشەتری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە، ڕایگەیاند: وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە هەرێمی کوردستان لە یەک چوارچێوەدا کاردەکەن، چونکە نەوتی بەرهەمهاتوو لەهەر شوێنێک بێت نەوتێکی عێراقییە و تایبەتمەندییەکە تەنیا لە سرووشتی پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم ئەو کۆمپانیانەیە کە لەکێڵگەکانی هەڕیمی کوردستان کاردەکەن.
زانیاریی زیاتر: شەتری ئاماژەی بەوە دا: ئێستا نەوتی خاوی بەرهەمهاتوو لە هەرێمی کوردستان هەناردە ناکرێت، بەڵکو لە ناوخۆی هەرێمدا بەکار دەبرێت، هاوکات بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2025 و ڕێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و هەولێر 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بۆ پێویستی ناوخۆیی بەکاردێت و بەرهەمەکانی دیکەش بە مەبەستی هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
ئەمەش بزانە: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ، باسی لەوەشكرد، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت سەرجەم گرێبەست و پابەندییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا کڕیارەکان تەواو کردووە و ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە نەوتەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی هەناردکردنەوەی جارێکی دیکە بۆ بازاڕەکانی جیهان لە سەری رێککەوتووە.
جەختیشی کردەوە، تا ئێستا (سۆمۆ) هیچ بڕە نەوتێکی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە وەرنەگرتووە و پەیوەندیی گرێبەستیش لە نێوان وەزارەت لە کوردستان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکاندا وەک خۆی دەمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





