ئەردۆغان لەگەڵ ئەحمەد شەرع ڕێککەوتنەکەی هەسەدە تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 ئەیلوول

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە لووتکەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرکۆماری سووریا کۆبووەوە، ئەرۆغان جەختی لە "پابەندبوونی هەسەدە بە ڕێککەوتنی 10ی ئادار" کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە میانی لووتکەی نائاسایی هاوبەشی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی لە قەتەر لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرکۆماری سووریا کۆبوویەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا ئەردۆغان لەگەڵ ئەوەی جەختی لە پاراستنی یەک پارچەیی سووریا کردەوە و گوتی: گرنگە هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنی 10ی ئادار بێت بۆ پاراستنی ئەو یەکپارچەییەی سووریا.
-هەروەها، ئەردۆغان ڕایگەیاند کە بەشداری شەرع لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگییەکی مێژوویی هەبووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە دیدارەکەدا هەریەکە لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، بورهانەدین دوران، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆمار و ئاکیف چاغاتای کلچ، ڕاوێژکاری باڵای سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی بەشدار بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 10ی ئاداری 2025دا هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا واژۆکرد، بەپێ ئەو ڕێککەوتنە دەبێت هەسەدە هێزەکانی تێکەڵ بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا بکات،سەرەڕای فشارەکانی سووریا و تورکیا، تاوەکو ئێستا ئەو ڕێککەوتنە نەچووەتە باری جێبەجێکردن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






