لە سێیەم ساڵیادی ژینا ئەمینی دووکان و بازاڕەکانی بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخران
- کوردستان
- 16 ئەیلوول

داخستنی بەشێک لە دووکان و بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ سێیەمین ساڵیادی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" هێزە ئەمنییەکانی ئێران پەیوەندیی تەلەفۆنی بە چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنانەوە دەکەن و لێپیچینەوەش لەگەڵ چەند چالاکوانێک دەکەن. هاوکات لە چەند شارێک بازاڕ و دوکانەکان داخران.
وێنە گەورەکە: سێ ساڵ لەمەوبەر شەپۆلی ناڕەزاییەتییەکانی گیان لەدەستدانی "مەهسا ئەمینی" ناسراو بە ژینا ئەمینی، شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتەوە، بەجۆرێک بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" هاتە کایەوە و سەدان هەزار کەس لە سەرتاسەری ئێران بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد.
لێدوانی فەرمی: نەشمیل عابدی، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لە ڕۆژانی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندییان بە چەند چالاکوانێکی ژنەوە کردووە، ئامانجەکە ئەوە بووە بە زیاترکردنی گوشار و هەڕەشەکان بۆ سەر ژنان پێش بە هەر جۆرە چالاکییەک بگرن".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەندامەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، "ئەم پەیوەندیانە هەڕەشەئامێز بوون و ئامانجەکەی دروستکردنی ترس و تۆقاندن بووە بۆ چالاکوانانی مافەکانی ژنان. چەندین چالاکوانیش بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە".
ئەمەش بزانە: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بەشێکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوەیان پێکراوە و هەوڵدەدەن پێش بە جۆرە چالاکییەکی مەدەنی بگرن. ئەمڕۆش بەشێکی زۆری بازاڕ و دووکانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






