
دیزانینی پێشنیازکراو بۆ پرۆژەکە کە لە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر لەسەر شەقامی کۆنی کەرکووک - هەولێر دروست دەکرێت
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک بازارێکی هاوچەرخ و مۆدێرن بۆ کڕین و فرۆشتنی پاسکیل و ماتۆڕسکیل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر دروست بکرێت.
بۆچی گرنگە: بە مەبەستی ڕێکخستنەوە و جوان کردنی سیمای شاری هەولێر و نەهێشتنی جەنجاڵی، بڕیارە بازاڕێکی مۆدێرن بۆ کڕین و فرۆشتنی پایسکیل و ماتۆڕسکیل دروست دەکرێت، هەموو پاسکیل فرۆش و ماتۆڕ فرۆشەکان لەیەک شوێن کۆدەکرێنەوە و پاسەوانی تایبەتی بۆ دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەمەبەستی ڕێکخستنەوە و جوانترکردنی سیمایی شار و نەهێشتنی جەنجاڵی هاتووچۆی هاوڵاتییان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ ئەنجوومەنی بازاڕی پایسکیل و ماتۆڕسکیلان، سەبارەت بە دروستکردنی بازاڕێکی هاوچەرخ بۆیان ئەنجام درا، لەو کۆبوونەوەیە بڕیاردرا لەسەر دروستکردنی بازاڕێکی هاوچەرخ بۆ پایسکیل و ماتۆڕسکیل لە بەشى باشوورى ڕۆژهەڵاتى شارى هەولێر لەسەر شەقامى کۆنى کەرکووک – هەولێر لەسەر ڕووبەری 10 دۆنم زەوی بە گوژمەی دوو ملیار و 887 ملیۆن و 574 هەزار دینار.
ئەمەش بزانە؛ بازاڕەکەی ئێستا دەکەوێتە ناو جەرگەى شارى هەولێر و سیمایەکی ناشیرین و قەرەباڵغی و جەنجاڵییەکی زۆری بۆ هاووڵاتییان دروستکردووە، سەرباری بچووکی دووکانەکانیان و تەسکی شەقامەکەیان، کە وای کردووە زۆربەى دووکاندارەکان پاسکیل و ماتۆڕەکان لەسەر شەقام نمایش بکەن بۆ فرۆشتن، جگە لەوەش چەندین کەسی تر کە لەوبازاڕە کە دووکانیان نییە هەر لەسەر شەقام مامەڵەى کڕین و فرۆشتنی پایسکیل و ماتۆڕ دەکەن، ئەوەش گرفتی زۆری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروستکردووە.
زانیاریی زیاتر: پارێزگاری هەولێر دەڵێت، وێڕای پاڵپشتیکردن و لە بەرچاوگرتنی کار و کەسابەتی کاسبکارانی بازاڕەکە و هاوکاری کردنیان، ئامانجی دروستکردنى ئەو بازاڕى هاوچەرخە، جوانکردنى سیمای شار و نەهێشتنى ئاستەنگیی هاتووچۆ بۆ ناو سەنتەری شار و ڕێکخستنى جووڵەى بازرگانى و دابینکردنى ژینگەیەکى ڕێکخراو و ئاسودەیە بۆ کاسبکارانی بازاڕەکە و کڕیارانی و بنبڕکردنى ناڕێکی و هەڕەمەکى و ڕێکخستنى بازاڕەکەیە بە شێوەیەکى ئەندازەیی و ئاسانکردنى گەیشتن و کارکردن و جوڵانەوەیانە لە ڕووبەرێکى فراواندا و دیاریکردنى شوێنى تەرخانکراو بۆ کڕین و فرۆشتن کە چاودێریکردن و ئیدارەیەکی باشتری هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
پێشنیارکراوە بەشەخۆراکی سێ توێژ ببڕدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە ئاسمانیی ئیستۆنیای بەزاندبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
پێشنیارکراوە بەشەخۆراکی سێ توێژ ببڕدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە ئاسمانیی ئیستۆنیای بەزاندبێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا، ئەمریکا بە ئەنجامدانی شەڕێکی ڕانەگەیێنراو لە دژی تۆمەتبار دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرێکی پێشووی عێراق: نرخی کورسیی پەرلەمان گەیشتووەتە دوو ملیار دینار