
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی چوارشەممە ڕێککەوتی 17ـی 9ـی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆببێتەوە و سێ تەوەری گرنگ تاوتوێ بکات.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا بڕگەی یەکەمی کارنامەی دانیشتنەکە بریتی دەبێت خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و بابەتی داهاتە نانەوتییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر پەسەندکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو حکومەت درا. لە کۆبوونەوەی سبەی تاوتوێی میکانیزم و ڕێککارەکانی جێبەجێکردنی پابەندیی نێوان هەردوو حکومەت دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامی ئەو لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکان هەبوو، پەسەندی کرد و ڕێککەوتنەکەشی بۆ لیژنەی ڕاوێژکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بەرزکردەوە بۆ ئەوەی لەماوەی 48 کاتژمێردا ڕای خۆی لەسەر بدات و بچێتە باری جێبەجێکردنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: تەوەری دووەمی دانیشتنەکە بریتی دەبێت لە "یەکخستنی ڕێکارە داراییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ". ئەم بڕگەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیارە بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانووبەرەی میریی هەرێمی کوردستان وەک میوان بەشدار بن لە کۆبوونەوەکەدا بۆ خستنەڕووی وردەکارییەکان و ڕوونکردنەوەی پێویست.
زانیاریی زیاتر: تەوەری سێیەمیش تایبەت دەبێت بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و ئەم بڕگەیەش لەلایەن وەزیری پەروەردەوە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ خستنەڕووی پلان و ئامادەکارییەکانی وەزارەت بۆ دەستپێکی پڕۆسەی خوێندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






