ئاڤای خەڵک؛ پارەی گەراج لە چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە دهۆک وەردەگیرێت
- کوردستان
- 16 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
لە چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری دهۆک، وەرگرتنی پارەی مانگانە بۆ وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە دانیشتووان کێشەی دروست کردووە و دانیشتووانی ئەو پرۆژە نیشتەجێبووانە داوای بەدواداچوون و چارەسەرکردنی ئەم بابەتە دەکەن.
بەدواداچوونی ئاڤا؛ پەیامنێری ئاڤا لە دهۆک، ڕۆژهات لوقمان، بەدواداچوونی بۆ کێشەکە کردووە و دانیشتووانی ئەو پڕۆژانە دەڵێن، بۆ هەر مانگێک 25 هەزار دینار لە خاوەنی هەر ئۆتۆمبێلێک وەردەگیرێت.
بەیار عەبدولعەزیز، دانیشتووی یەکێک لەو پڕۆژانە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ماڵ هەیە سێ ئۆتۆمبێلی هەیە و مانگانە دەبێتە 75 هەزار دینار بۆ گەراجی سەیارە، ئەمە لە کاتێکدایە کە کاتی کڕینی شوقەکە پێیان نەوتوون گەراج بە پارەیە."
لەلایەکی دیکە: پەیامنێرمان سەردانی ئیدارەی یەکێک لە پڕۆژەکانی کردووە، بەڵام ئامادە نەبوون لەسەر بابەتەکە هیچ لێدوانێک بدەن. ئاڤا زانیویەتی کە دوو ساڵ پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی دهۆک نووسراوی فەرمی بۆ یەکێک لە پڕۆژەکان کردووە و داوای ڕاگرتنی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی کردووە، بەڵام خاوەنی پڕۆژەکە پابەند نەبووە.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەو کەسانەی یەکەی نیشتەجێبوونیان لەو پڕۆژانە کڕیوە لە گرێبەستەکەدا بەوە ڕازی بوون کە گەراج بە پارەیە، بەڵام ئێستا ناڕازین." گوتیشی: "ناتوانین دەستکاری بڕیارەکە بکەین، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین کە بە ڕێگەیەکی یاسایی گرفتەکە چارەسەر بکەین."
ئەمەش بزانە: لە شاری دهۆک 50 پڕۆژەی نیشتەجێبوون هەن، کە 10 پڕۆژەیان موڵکن. لە زیاتر لە سێ پڕۆژەدا پارەی گەراج وەردەگیرێت و ئەمەش کێشەی لێ کەوتووەتەوە. ئاڤا میدیا ئەوەشی زانیوە کە داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر وەبەرهێنەرێکی دهۆک تۆمار کردووە و دانیشتنەکانی دادگەش سەبارەت بەم کەیسە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






