مەکتەبی ڕاگەیاندنی پارتی: ئاڤا میدیا توانی ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری بۆ بینەرانی

شەیری بکە لە:
مەکتەبی ڕاگەیاندنی پارتی: ئاڤا میدیا توانی ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری بۆ بینەرانی

لۆگۆی مەکتەبی سیاسیی پارتی - گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

مەکتەبی ڕاگەیاندنی پارتی بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دامەزراندنی کەناڵی ئاڤا میدیا پەیامێکی پیرۆزبایی دەنێرێت و دەڵێت، ئاڤا میدیا لە ماوەیەکی کەمدا توانی شوێنپەنجەی خۆی جێبهێڵێت و ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری بۆ بینەرانی.

پەیامی فەرمی: بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی دووشەممە 15-9-2025، لە پەیامێکیدا بۆ بەڕێوەبەر و سەرجەم ستافی کارمەندانی کەناڵی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، لە یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاڤا میدیا "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی هێژای کەناڵەکەتان دەکەین".

لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ئاڤا میدیا لە ماوەیەکی کەمدا توانی شوێنپەنجەی خۆی جێبهێڵێت و ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری بۆ بینەرانی.

ئاماژە بەوەش دەکات، "چاوەڕێین ئاڤا میدیا ببێتە گۆڕەپانێکی فراوانتر بۆ داهێنان و پێشکەشکردنی کاری نوێی میدیایی، بە جۆرێک کە خزمەتێکی گەورەتر بە کولتوور و ڕۆشنبیریی گەلەکەمان بکات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ