سعوودیە و قەتەر پشتیوانیی "نەخشە ڕێگە"ی چارەسەرکردنی قەیرانی سوەیدای سووریا دەکەن
- هەواڵ
- 17 ئەیلوول

چەکدارانی سووریا لە سوەیدا
ئاڤا نیوز
قەتەر و سعوودیە پێشوازییان لەو نەخشەڕێگایە کرد کە سووریا و ئوردن و ئەمریکا لەسەری ڕێککەوتوون بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پارێزگای سوەیدا و چەسپاندنی سەقامگیری لە باشووری سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، دیمەشق ڕێککەوتنی خۆی لەگەڵ ئوردن و ئەمریکا لەسەر "نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوەیدا" ڕاگەیاند، کە لەسەر بنەمای یەکگرتوویی خاکی سوریا و هاووڵاتیبوونی یەکسان بۆ هەموو سوورییەکان، لەگەڵ هەنگاوە پلەبەندەکان بۆ یەکخستنی تەواوەتی پارێزگاکە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا.
ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان: هەردوو وڵاتی قەتەر و سعوودیە لە دوو ڕاگەیێنراوی جیاواز، پێشوازییان لەو هەنگاوە کرد و هەوڵەکانی ئوردن و ئەمریکایان لەو چوارچێوەیە بەرز نرخاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەتەر و سعوودیە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا بەهێزە و بە دوو هاوپەیمانی بەهێزی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە دادەنرێن، هەروەها ئەو وڵاتانە چەندین ڕێککەوتنی ئابووری، بازرگانی و وزەیان لەگەڵ سووریا واژۆ کردووە لە چەند مانگی ڕابردوودا.
باکگراوند؛ مانگی تەمموزی ڕابردوو لە پارێزگای سوەیدا شەڕ لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و چەکدارانی پێکهاتەی درووز کە لایەنگری ئیسرائیلن سەریهەڵدا، لە ئەنجامدا زیاتر لە دوو هەزار کەس کوژران و بریندار بوون، هەروەها هەزاران کەسیش ئاوارەبوون بۆ ناوچەکانی دیمەشقی پایتەخت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






