
کۆبوونەوەی شاندی بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چاکسازییەکانی ناو هێزەکانی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، "ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان جەخت لەسەر پابەندبوونیان بە ھەوڵەکانی چاکسازی لە ھێزەکانی پێشمەرگە دا دەکەنەوە".
چیرۆکی سەرەکی: لەسەر پرسی چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگە و هەماهەنگیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوونەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ساڵی 2022 بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پابەندبوونیان بە ھەوڵەکانی چاکسازی لە ھێزەکانی پێشمەرگەدا کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بەشداریی کرد لە کۆبوونەوەی بەرپرسە باڵاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوونەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ساڵی 2022.
- بەشداربووان بە بەرەوپێشچوونەکانی چاکسازیی پێشمەرگەدا چوونەوە و بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ھەموو خاڵەکانی یاداشتەکە بە ئامانجی دروستکردنی ھێزێکی سەربازیی پیشەیی و یەکگرتوو و لەسەر ھەنگاوەکانی داھاتوو ڕێککەوتن.
- ھەردوولا دووبارە جەختیان لەسەر پابەندبوونیان بە ھەوڵەکانی چاکسازی لە ھێزەکانی پێشمەرگەدا کردەوە.
- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیریی ھەرێمی کوردستان دەکات کە ناوچەیەکی سەلامەت و پارێزراو و گەشەسەندووتر دروست دەکەن بۆ ھەمووان.
بە تەنیشت ئەم بابەتە: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕێککەوتی 15ی 9 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێشمەرگەی کرد، بۆ بەدواداچوونی ڕێکار و هەنگاوەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سێ بڕیاری گرنگی لە بەرژەوەندی پێشمەرگە دا کە ئەمانەن:
یەکەم: بۆ یەکەمجار بڕیار درا تەنها یەک یەکەی دارایی هاوبەشی پێشمەرگە هەبێت. دەبێت هەموو یەکە ژمێریارییەکان یەک بخرێن و بکرێنە یەک یەکە، ئەویش لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لەژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بێت.
دووەم: بڕیاری ڕێکخستنەوەی پێکهاتە و پەیکەربەندیی هێزەکانی پێشمەرگە دراوە بە جۆرێک لەگەڵ چاکسازییەکانی حکومەت بگونجێت.
سێیەم: ئاسانکاریی بکرێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی پێشمەرگە خانەنشینکراوەکان و پێویستە بەرژەوەندیی پێشمەرگە لەبەرچاو بگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 55 ساڵ مەسرور بارزانی کێشەی دەیان جووتیاری هەولێر چارەسەر دەکات
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگە لە دانووستانی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق بەشدار دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە






