
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
لەسەر داهاتی کارەبای سلێمانی، كەلوپەل و پێداویستی یەدەگ بە بڕی زیاتر لە 783 ملیۆن دینار بۆ گەنجینەكانی کارەبای ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، دەربەندیخان و دووکان دابین دەکرێت. ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی زستان.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی زستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لهسهر بودجهی داهاتی (8%)ی کارەبا، هەڵدەستێت بە کڕینی كەلوپەل و پێداویستی یەدەگ بۆ گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی (ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، دەرەبەندیخان و دووكان) به بڕی 783 ملیۆن و 348 هەزار دینار.
وتەبێژی کارەبای سلێمانی دەڵێت، كڕینی كەلوپەلەكان بریتین لە: دابینكردنی پێداویستی یەدەگ بۆ گەنجینەكانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی، بەشی ڕۆژئاوا و بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای دووكان، بە بڕی 450 ملیۆن دینار. پرۆژەکە لەلایەن كۆمپانیای برۆدكاست جێبەجێ دەكرێت و بڕیارە لە ماوەی 60 ڕۆژدا كەرەستەكان دابین بكرێن.
بە وتەی سیروان محەممەد، بەشێکی دیکەی پارەکە بەهەمان شێوە، بۆ کڕین و دابینکردنی كەرەستە و پێداویستی كارەبایە بۆ هەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی، بودجەی پرۆژەكە [کڕین] 333 ملیۆن و 348 هەزار دینارە و لەلایەن كۆمپانیای بۆسكان جێبەجێ دەكرێت. بڕیارە لە ماوەی 50 ڕۆژدا کەرەستەکان دابین بكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






