پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی کێشەی میلاک و قوتابیان لە وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، "سێ وەزیر بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ چارەسەری کێشەکان ڕاسپێردراون".
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17-9-2025، بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، چەند پرسێک تاوتوێ کران.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەزیری پەروەردە لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر دروستکردنی قوتابخانە نوێیەکان و نۆژەنکردنەوەیان و چاپکردنی کتێب و دابینکردنی سوتەمەنی بۆ وەرزی سەرما ڕوونکردنەوەی دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: وەزارەتی پەروەردە لە هەندێک شوێن کێشەی میلاک و بابەتی ئیدارییان هەیە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە نابێت قوتابیان لە خوێندن بێبەش بن، دەبێت ئەوەی پێویستیانە بۆ ساڵی خوێندن بۆیان جێبەجێ بکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: هاوکات لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە حەوت هەزار مامۆستا خانەنشین بوون، بەشێک لە مامۆستاکانیش بەهۆکاری جۆراوجۆر مۆڵەتیان وەرگرتووە، ئەمەش بۆشایەکی زۆری لە پەروەردەدا دروست کردووە، پێشەوا هەورامانی لەوبارەیەوە دەڵێت: لەبارەی پڕکردنەوەی شوێنی ئەم مامۆستایانە قسە کرا و باس لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکیش کرا.
چارەسەرەکان؛ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە وەزیری پەروەردە، پلاندانان و خوێندنی باڵای ڕاسپارد، تا پێکەوە میکانیزمێک بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی بۆشایی لە پەروەردەدا دروست نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






