وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی پارەی بەشە خۆراک دەدات
- هەواڵ
- 17 ئەیلوول

دیمەنی هاووڵاتیەک لەلای بریکارێکی خۆراک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو بڕە پارەیە دەدات کە مانگانە لەبەرامبەر پێدانی بەشە خۆراک لەهەر تاکێک وەردەگرێت، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوە تەنیا پێشنیازێکە.
وێنە گەورەکە: مانگانە لەبەرامبەر پێدانی بەشە خۆراکی مانگانە بڕی 500 دینار بۆ هەر تاکێک وەردەگیرێت لە سەرتاسەری عێراق، ئەگەر پارەکە زیاد بکرێت ئەوا هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای گوت، "ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی عێراق پێشنیازی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە پارەی خۆراکی مانگانە لە 500 دینارەوە بکرێتە 1000 دینار بۆ هەر تاکێک و ئەگەر بکرێتە بڕیار هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە."
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە زیادبوونی ئەو بڕە پارەیە دەکەن کە لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە بڕی وەرگیراو هەر 500 دینارە و هیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






