سووریا نەخشەڕێگایەک بۆ "چارەسەرکردنی قەیرانی سوەیدا" بەبێ بەشداری نوێنەرانی پارێزگاکە دادەڕێژێت
- ڕاپۆرت
- 17 ئەیلوول

ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی سووریا نەخشەڕێگەیەکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوەیدا ڕاگەیاند، پاش کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەنێوان وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی، وەزیری دەرەوەی ئوردن و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، بەبێ بەشداری نوێنەرانی سوەیدا.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 2025-09-16، کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەنێوان ئەمریکا، سووریا و ئوردن بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئاڵۆزی باشووری سووریا، بەڕێوەچوو، دوای کۆبوونەوەکە نەخشەڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوەیدا ڕاگەیێنرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، نەخشەڕێگەیەکی بۆ "چارەسەرکردنی قەیرانی" پارێزگای سوەیدا پەسەند کردووە، ئەوەش دوای کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی نێوان ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا.
نەخشەڕێگاکە جەخت لەسەر یەکێتی خاکی سووریا، یەکسانی هەموو هاووڵاتیان، بەهێزکردنی سەقامگیری نیشتمانی و ئاشتەوایی ناوخۆیی دەکاتەوە. بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەم نەخشەڕێگایە بەبێ ئامادەبوونی هیچ نوێنەرێک لە پارێزگای سوەیدا دانراوە، ئەمەش پرسیار لەسەر ڕادەی نوێنەرایەتیکردنی دانیشتووان و ڕەزامەندییان لەسەر خاڵەکانی دروست دەکات.
هەنگاوە سەرەکییەکان لە نەخشەڕێگاکەدا
نەخشەڕێگاکە چەندین هەنگاو لەخۆ دەگرێت، لەوانە:
٠ بانگهێشتکردنی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە و لێپرسینەوە لە تاوانباران.
٠ گرتنەبەری ڕێککاری یاسایی دژ بە پێشێلکاران.
٠ دڵنیابوون لە بەردەوامی گەیاندنی هاوکارییە مرۆیی و پزیشکییەکان و دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان.
گەڕانەوەی ئاوارەکان
نەخشەڕێگاکە بڵاوەپێکردنی هێزە مەشقپێکراوەکان بۆ پاراستنی ڕێگاکانی هاتووچۆ، کشانەوەی چەکدارە مەدەنییەکان لە سنوورە کارگێڕییەکان، گەڕانەوەی دانیشتووانی گوندە زیانلێکەوتووەکان بۆ ماڵەکانیان و پشتگیریکردنی هەوڵەکانی خاچی سوور بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان و ڕفێنراوان لەخۆ دەگرێت.
هەوڵەکانی ئاشتەوایی و چاودێری جێبەجێکردن
نەخشەڕێگاکە هەوڵەکانیش دەگرێتەوە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی گوند و موڵکە زیانلێکەوتووەکان، بەهێزکردنی یەکێتیی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی وتاری ڕق و کینە و تائیفی، لەگەڵ پێکهێنانی هێزێک لە پۆلیسی خۆجێی و ئەنجوومەنێک کە نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی پارێزگاکە بکات. جگە لە گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل و دامەزراندنی میکانیزمێکی سێقۆڵی بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی نەخشەڕێگاکە، کە هەموو ئەمانە هەنگاون و سەرکەوتنیان بەبێ بەشداری دانیشتووانی ناوخۆیی ناتوانرێت هەڵسەنگێندرێت.
باکگراوند: ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ئەمساڵ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی خوێناوی لەنێوان خێڵە بەدەوییە عەرەبییەکان و هێزەکانی سەر بە سوپای سووریا لەگەڵ چەکدارانی پێکهاتەی دروز لە پارێزگای سوەیدا ڕوویدا، لە ئەنجامیشدا زیاتر لە دوو هەزار کەس کوژران و دەیان هەزار کەسیش ئاوارەبوون.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






