لە ئەمساڵدا هەسەدە و هاوپەیمانان 54 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 18 ئەیلوول

دیمەنی هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانان. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە سەرەتای ئەمساڵەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) 54 ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامداوە، لە ئەنجامیشدا 14 سەرکردە و ئەندامی داعش کوژراون.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ ڕووخانی دەسەڵات لە سووریا، داعش جموجۆڵەکانی لەو وڵاتەدا زیاتر کرد، ئەوەش وایکرد هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنەکانی لەگەڵ هەسەدە زیاتر بکات تا ڕێگری لە گەڕانەوەی ڕێکخراوەکە و کۆنتڕۆڵکردنی خاکی نوێ لە سووریا بکات، هاوپەیمانان لەم بوارەدا هەماهەنگییان لەگەڵ دیمەشقیش پەرە پێداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهاوکاری هەسەدە لە پارێزگاکانی ڕەققە، حەسەکە، دێرەزوور و حەلەب 54 ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە، ئۆپەراسیۆنەکانیش لە چوارچێوەی زیاتر لە قاڵبدانی ڕێکخراوەکە و جووڵەکانی بووە کە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە مایەی هەڕەشە بوون.
زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێنراوەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا 14 ئەندامی داعش کوژراون و 119ـی دیکەش دەستگیرکراون کە لەناویاندا سەرکردەی باڵا و دیار هەبوون، جگە لەوەش دەستبەسەر چەک و کەرەستەی تەقەمەنیشدا گیراوە کە ڕێکخراوەکە ویستبووی لە بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و هێزە ئەمنییەکاندا بەکاریانبهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






