زیاتر لە دوو هەزار کەس لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچوو

شەیری بکە لە:
زیاتر لە دوو هەزار کەس لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچوو

دیمەنی دەروازەی ئیدارەی ڕاپەڕین. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان بەردوامە، ناوی زیاتر لە دوو هەزار کەسی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی.

وێنە گەورەكە: لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو، بڕیار درا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، هەر فەرمانبەرێك بەپێی سیستمی خاڵبەندی زەوی پێدەدرێت و ساڵانی خزمەتیان لەبەرچاو دەگیرێت، هەروەها باری خێزان و ژمارەی منداڵ، شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو کەسانە لەبەرچاو دەگیرێن. بەپێی وەردبینییەکانی وەزارەتی شارەوانیش زیاتر لە 460 هەزار کەس ڕەزامەندیی وەرگرتنی زەوییان هەیە.

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بە ئاڤای گوت: ناوی زیاتر لە دوو هەزار پێشمەرگەی لیواکان و خانەنشینانی یەکەی هەشتا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی وەرگرت و گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەربەست مەولوود، ئێستا ناوی زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکە لە وەزارەتی شارەوانییە و وردبینیان بۆ دەکرێت، لە داهاتوودا ناوەکانیان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: هەفتەی ڕابردوو ناوی زیاتر لە 12 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینی مەدەنی و فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ، ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیان وەرگرت و گەڕانەوە وەزارەتی شارەوانی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ