توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
- تەندروستی
- 18 ئەیلوول

دروستبوونی ئاوی سپی چاو
ئاڤا نیوز
زۆر خەڵک بەدەست خراپی ئاستی بینینەوە دەناڵێنن کە ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی نەخۆشییەک لە چاودا کە بە "ئاوی سپی چاو" ناسراوە.
وێنە گەورەکە: ئەم نەخۆشییە زۆرجار بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی مرۆڤ ئەگەر دروستبوونی زیاتر دەبێت، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر خراپی بینین و زیادبوونی سەرئێشەی بەردەوامیش.
بڵاوکراوەت فەرمی: ماڵپەڕی allaboutvision بابەتێکی لەوبارەوە بڵاوکردووەتەوە و تیایدا چەند ڕێنمایەکی خستووەتەڕوو بۆ خەڵکی تاوەکو تووشی ئاوی سپی چاو نەبن، هاوکات شێوازی چارەسەرەکانیشی تێدا باسکردووە.
زانیاریی زیاتر: چەند کەسێک ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییە زیاترە لەوانە؛ کەسانی بەساڵاچوو، ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرە بوون، ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە، هەروەها ئەو کەسانەی جگەرەش دەکێشن ئەگەری تووشبوونیان هەیە، کەسانێکیش کە تیشکی خۆر بەڕێژەیەکی زۆر لە چاویان دەدات ڕۆژانە.
چارەسەرەکان: دەتوانرێت بە چەند ڕێگەیەک پێشگیری لە دروستبوونی ئەو نەخۆشییە بکرێت؛ بەکارهێنانی چاویلکەی پزیشکی یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی تووشبوون بەو نەخۆشییە، بەکارهێنانی عەدەسەی پزیشکی، زیادکردنی خۆراکی تەندروست بۆ ژەمە تەندروستییەکان وەکو سەوزە و میوە ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و A.
وازهێنان لە جگەرەکێشان و دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر، هەروەها ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی چاویش یەکێکە لە ڕێگە گرنگەکان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن





