کێشەی نەبوونی پزیشک و کارمەندی تەندروستی و دەرمان لەنێو گرتووخانەی سلێمانی چارەسەر دەکرێت
- تەندروستی
- 18 ئەیلوول

دیمەنی ناوەوەی گرتووخانەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو کێشەی نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ، کارمەندی تەندروستی، دەرمان و پێداویستی پزیشکی، لەنێو بنکەی تەندروستیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی چارەسەر دەکرێن.
وێنە گەورەکە: خەرج نەکردنی پارە بۆ کڕین و دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی، تەنها نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی پارێزگای سلێمانی لێی زەرەرمەند نەبوو، بەڵکو کێشەی نەمانی دەرمان و پزیشکی پسپۆڕ، بووەتە قەیرانێکی گەورەی نێو گرتووخانەی سلێمانی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەش وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ڕاسپارد، تا لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لەنێو گرتووخانەی گەورانی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای سەردانەکەی ئەمڕۆی ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بۆ نێو گرتووخانەی گەورانی سلێمانی و بنکەی تەندروستیی نێو گرتووخانەکە، لەنزیکەوە بەدواداچوونی بۆ کێشە و کەموکوڕییەکانی حوکمدراوان کرد و دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کێشەی نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ و کارمەندی تەندروستی و دەرمان لەنێو بنکە تەندروستییەکە چارەسەر دەکرێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لە میانی سەردانە مەیدانییەکەیدا، سەردانی هۆڵی سزادراوانی ڤایرۆسی جگەری کرد و لەنزیکەوە گوێی لە داواکاری و پێشنیازەکانیان گرت، بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان چارەسەری گونجاوی بۆ گرفتەکەیان دۆزییەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






