
ژمارەیەک حەجخوازی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەڕێکەوتنیان بەرەو سعودییە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئەوقاف ماوەی تۆمارکردنی ناوی خوازیارانی حاجی بۆ هەفتەیەک درێژکردەوە، ئەمەش لە پێناو ڕەخساندنی زۆرترین دەرفەت بۆ خوازیاران تا خۆیان تۆمار بکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بۆ یەکەمجار تۆمارکردنی ناوی خوازیارانی حەج دەبێتە ئەلیکترۆنی، واتا ئەوانەی خوازیاری خۆ تۆمارکردنن بۆ حەج لە ماڵەوە بە ماوەیەکی کەم دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بەبێ ئەوەی سەردانی هیچ فەرمانگەیەک بکەن.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینی بە ئاڤا میدیای وت، درێژکردنەوەی ماوەی خۆ تۆمارکردنی ئەوانەی خوازیاری حەجن بۆ 26ـی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە واتا کاتژمێر 12ـی شەوی ڕۆژی هەینی هەفتەی داهاتوو.
نەبەز ئیسماعیل دەشڵێت: ئەو وادەیەی دیاریکراوە دواجارە و ئیدی درێژ ناکرێتەوە. ئەم دەرفەتە بۆ ئەوانەیە نەیانتوانیووە یان پێڕانەگەیشتوون ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
باکگراوند: لە ڕۆژی 10ـی ئاب د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کارووباری ئاینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەستپێکردنی ناوی خوازیارانی حەجی ڕاگەیاند. تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 54 هەزار و 977 کەس ناوی خۆیان لە سیستمی تۆمارکردنی ناوی خوازیارانی حەج تۆمار کردووە، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 779 کەس ناوی لە ئەپڵیکەیشنی حەج تۆمار کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






