
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە سزاکانی سەر ئێران، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا بە شێوەیەکی هەمیشەی سزاکان لەسەر ئەو وڵاتە هەڵنەگیرێن بەم واتەیەش دوای ئەو 30 ڕۆژەی وڵاتانی ئەوروپا دیارییان کردبوو سزاکانی سەر ئێران دەگەڕێندرێنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای کۆتاییهاتنی ماوەی 30 ڕۆژە بۆ کاراکردنی میکانیزمی سناپباکی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، سزاکانی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ سەر ئێران دەگەڕێنەوە، لەکاتێکدا ئەگەر ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەکرێت.
لێدوانە فەرمییەکان:
نوێنەری ڕووسیا: ئەو وڵاتانەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانیان واژۆ کردووە مافی ئەوەیان نییە دووبارە سزاکان بۆ سەر ئێران بگەڕێننەوە و ئەو ڕێگایەی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا گرتوویانەتە بەر نایاساییە.
نوێنەری ئەمریکا: گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران بەو واتایە نییە کە تا هەمیشە سزاکان لەسەر ئەو وڵاتە دەبن و دەمانەوێت ئێران هەوڵێکی تەواوەتی لەبارەی ڕێکخستنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات و لەپێناو هەڵبژاردنی ڕێرەوێکی دروست دەبێت گوشارەکانمان لەسەر ئێران بەردەوام بن.
نوێنەری ئێران: بەرنامە ئەتۆمییەکەمان بۆ مەبەستی ئاشتی بەکاردەهێنرێت و سزاکان نایاسایین، هەر هەوڵێک لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی بۆ سەپاندنەوەی سزاکان لەسەر وڵاتەکەمان پێشێلکردنی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەنگاوەکانی ئەو وڵاتانە پێشینەیەکی مەترسیداری دەبێت و پڕۆسەی دانوستان تێکدەدات. ڕێگە نادەین بە خراپ بەکارهێنانی ئەنجوومەنی ئاسایش وەک ڕێگایەک بۆ زوڵم.
نوێنەری بەریتانیا: بڕیاری ژمارە 2231ـی ئەنجوومەنی ئاسایش ڕێگەدەدات بە دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا، وڵاتەکەمان و فەرەنسا و ئەڵمانیا بە شێوەیەکی یاسایی ئەوەی پێویست بووە بۆ سەپاندنەوەی سزاکان پێشکەشیان بە ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە.
نوێنەری فەڕەنسا: دانیشتنی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی گونجاو ڕێگەدەدات بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و بریاری 2231، ئێران یۆرانیۆمی بۆ 48 هێندەی ئاستی ڕێگەپێدراو پیتاندووە و سیستمی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لە ژێر هەڕەشەدایە و پێویستە ئێران پابەندبێت بە کارکردن لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم.
نوێنەری چین: پابەندین بە چارەسەرکردنی پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە ڕێگەی دیپلۆماسی و ئاشتی، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران بۆیە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵوەشایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر سزا ئابوورییەکان لە ماوەی ساڵانی 2012 بۆ 2014 بە بەهای 100 ملیار دۆلار زیانیان بە ئابووری ئێران گەیاندبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






