
دیمەنی بنکەی ئاسمانی باگرام لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، وتووێژەکانی نێوان بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان و ئەمریکا سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بنکەی ئاسمانی باگرام وەستاوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی تاڵیبان داوای پارەیەکی زۆری لەبەرامبەر ڕادەستکردنی بنکەکەی لە ئەمریکا کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمریکا تەنیا 300 ملیۆن دۆلاری مانگانەی پێشنیاز کردووە، بەڵام بزووتنەوەی تاڵیبان داوای یەک ملیار دۆلار لە مانگێکدا دەکات بۆ ڕادەستکردنەوەی بنکەی ئاسمانی باگرام.
زانیاریی زیاتر: ئەم جیاوازییە زۆرە لە نێوان داواکارییەکانی تاڵیبان و ئۆفەرەکەی ئەمریکادا بووەتە هۆی وەستاندنی گفتوگۆکان سەبارەت بە بنکەکە، چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بەردەوام بن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندبوو کاردەکات بۆ "وەرگرتنەوەی" بنکەی ئاسمانی باگرام لە ئەفغانستان، کە ئەمەریکا پێش گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ ئەو وڵاتە لە ساڵی 2021 دەستبەرداری بوو.
ئەمەش بزانە: باگرام گەورەترین بنکەی ئاسمانیی ئەفغانستانە، لە 2001 تا 2021 بنکەی سەرەکیی هێزەکانی ئەمریکا بوو لە ئەفغانستان. ترەمپ چەندین جار ڕەخنەی لە لەدەستدانی ئەو بنکەیە گرتووە. هەروەها گلەیی لە پەرەسەندنی کاریگەریی چین لە ئەفغانستان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






