
دیمەنی خۆڵبارینی شاری سلێمانی. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە ئێوارەی ڕۆژی هەینییەوە خۆڵبارینێکی چڕ شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە نزیکەی 80 کەس لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی و کەرکووک چارەسەریان بۆ کراوە، بەشێکیان منداڵ بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەوە لە ئێوارەی ڕۆژی هەینییەوە تا کاتژمێر 11ـی شەو، 44 هاونیشتمانی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە بۆ چارەسەر، لەو ژمارەیە نۆ کەسیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و ئەوانی تر دوای چارەسەرکردن نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
لەلایەکی دیکەوە: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک دەڵێت، ئاماری تەندروستی کەرکووک دەریدەخات تا ئێستا 39 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر. لەو ژمارەیە 9 کەسیان منداڵ بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی زانیارییە کەشناسییەکان ئێوارەی ڕۆژی شەممە شەپۆلی خۆڵبارینەکە کۆتایی دێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






