پێشەوا هەورامانی: لە کابینەی نۆیەمدا لە شارەکان 2168 پڕۆژەی ڕێگاوبان کراون
- هەواڵ
- 20 ئەیلوول

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە کابینەی نۆیەمدا لە ناوخۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان 2168 پڕۆژەی ڕێگاوبان ئەنجام دراون بە گوژمەی دوو ترلیۆن و 40 ملیار دینار.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا گرنگییەکی تەواوی داوە بە ژێرخانی ڕێگاوبان لە تەواوی پارێزگا و شارە جیاوازەکان، ئەمەش بە ئامانجی هێنانە کایەی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانیان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆیە.
زانیاریی زیاتر: لەم کابینەیەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی. بەردەی بناغەی چەندین ڕێگەی گرنگی داناوە و بەردەوامیشە لە هەوڵەکانی بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاونیشتمانیان.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕێگایەکی دیکەی ستراتیژی گرنگ دەکاتەوە کە دوو سایدی شێخان - لالشە، کە بە ماوەیەکی کورت و بە بەرزترین کوالێتی و ستانداری جیهانی دروستکراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە باس لە پڕۆژەکانی ڕێگاوبان دەکات لە کابینەی نۆیەمدا کە بەمشێوەیە:-
- لە ناوخۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان، 2168 پڕۆژەی ڕێگاوبان ئەنجامدراون بە گوژمەی دوو ترلیۆن و 40 ملیار دینار.
- 318 پڕۆژەی ڕێگاوبان بۆ گوندەکان ئەنجامدراوە کە کۆی گشتیی 317 کیلۆمەتر ڕێگا بووە.
- هەر لەم کابینەیەدا، 2681 کیلۆمەتر ڕێگای دەرەوەی شارەکان قیرتاو و نۆژەنکراونەتەوە بە گوژمەی یەک ترلیۆن و 32 ملیار و 834 ملیۆن دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






