موساد ڕەتی دەکاتەوە دەستی لە تیرۆرکردنی چالاکوانە ئەمریکییەکەدا هەبووبێت
- هەواڵ
- 20 ئەیلوول

یۆسی کۆهێن، بەڕێوەبەری پێشووتری مۆساد
ئاڤا نیوز
بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) ڕەتیدەکاتەوە دەستی لە تیرۆرکردنی چارلی کێرک، نووسەر و چالاکوانی ڕاستڕەوی ئەمریکیدا هەبووبێت.
وێنە گەوەکە: چارلی کێرک ڕاستڕەوێکی کۆمارییەکان بوو کە لە هەڵمەتی بانگەشەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بانگەشەی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەکرد. ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 11ـی 9 لە کاتی قسەکردن بۆ جەماوەرێکی زۆر لە زانکۆی یوتا ڤالی تەقەی لێکرا و کوژرا. ئێستا لە سۆشیاڵ میدیای ئەمریکیدا ئەو بانگەشانە بڵاو بوونەتەوە کە گوایە ئیسرائیل دەستی لە کوشتنی چارلی کێرکدا هەبووبێت.
لێدوانی فەرمی: یۆسی کۆهێن، بەڕێوەبەری پێشووتری مۆساد، لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا مۆساد کێرکی تیرۆر کردووە، ڕایگەیاند "بە ڕەهایی، نەخێر، مۆساد ئەو کارەی نەکردووە. موساد ئەو جۆرە کارانە ناکات و بە تیرۆری سیاسییەوە ناگلێت. ئەوەی کە گوایە مۆساد دەستی هەبووبێت هەڵە و خراپەیە."
زانیاریی زیاتر: کۆهێن گوتی "تەنانەت تسۆنامیش دەخەنە ئەستۆی مۆساد، کە گوایە دەیەوێت بە هۆیەوە هەندێک وڵات لەناو بچن و نەمێنن، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوە درووست نییە، ئێمە ئەوە ناکەین و هەرگیزیش نایکەین. ئەمە ئەو شتە نییە کە ئێمە دەیکەین."
لەلایەکی دیکەوە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، کاردانەوەی بەرامبەر بەو دەنگۆیانە نیشان دا و بە "بێمانا" و "هەڵە" وەسفی کردن و گریمانەی ئەوەی خستە ڕوو کە دەشێت ئەو دەنگۆیانە بە پارەی قەتەر بڵاو کراببنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە





