مەسرور بارزانی: لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت
- کوردستان
- 20 ئەیلوول

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: ئێمە هەوڵێکی جددیمان داوە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی شنگال لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ جێبەجێ بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەمیانی کردنەوەی ڕێگای جووتسایدی شێخان – لالش، وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە دۆخی شنگال و گرنگیی دەڤەرەکە و کوردانی ئێزدی کرد وەک بەشێکی ڕەسەنی کوردستان. بەڵێنیشی پێدان لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە بەردەوام دەبن و پڕۆژەی زیاتر پێشکەش بە دەڤەرەکە بکەن.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی بە پەیامێکی تایبەت بۆ کوردانی ئێزدی دەستی بە قسەکانی کرد و گوتی: "خوشك و برایانی ئێمەی ئێزدی بەشێكی ڕەسەنی كوردستانن، هەروەك جەنابی سەرۆك بارزانی فەرمووی: كوردی رەسەن ئێزدینە. لەبەرئەوە بەهیچ جۆرێك ئێمە لێك جیاناكرێینەوە".
سەرۆکوەزیرانی کوردستان جارێکی دیکە دووپاتی لەسەر پێکەوەژیان کردەوە و گوتی: ئەم پێكەوەژیانەی لە كوردستاندا هەیە و ئەم پەیوەندییە ڕەسەنەی لەنێوان ئێزدی و ئێمەدایە بەهیچ شتێك لێك جیاناكرێتەوە، هەرچەندە هەوڵی زۆر دەدرێن بۆ ئەوەی خوشك و برایانی ئێزدیی ئێمە لە شنگال دوور بخەنەوە". جەختیشی کردەوە کە "خەڵک و خاك و ئاوی ئێمە" بەهیچ پیلانێكی سیاسی لێك جیاناكرێنەوە.
بابەتی ستراتیژی: ڕێککەوتنامەی شنگال کە ساڵی 2020 لەنێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزاکە و دەوروبەری واژۆ کرا، یەکێکی تر بوو لەو تەوەرانەی مەسرور بارزانی قسەی لەسەر کرد، لەمڕووەوە گوتی: "هەوڵێكی جددیمان دا بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت، بەڵام بەهۆی هەندێک هێزی لە یاسادەرچوو کە خۆیان بەسەر دەڤەرەکەدا سەپاندووە، تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە، لە هەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبین".
مەسرور بارزانی داوای لە حکومەتی عێراق کرد هەنگاوی جددی بنێن و ئاسانكاریی بكرێت تاوەكو کوردانی ئێزدی بە سەربڵندی بگەڕێنەوە شنگال. بەڵێنیشی دا بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیان چ ئێزدی بن، موسڵمان بن، عەرەب بن، توركمان بن، كریستیان بن، بە سەربڵندی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە دەڤەرەکە کە بەهۆی هێرشی داعش لە ساڵی 2014 ئاوارە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






