مەسرور بارزانی گەورەترین پارکی دهۆک دەکاتەوە؛ هەموو شتێک لەبارەیەوە بزانە

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی گەورەترین پارکی دهۆک دەکاتەوە؛ هەموو شتێک لەبارەیەوە بزانە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، گەورەترین پارکی شاری دهۆک دەکاتەوە کە زیاتر لە 50 هەزار داری تێدا چێنراوە و، ڕێژەی سەوزایی شارەکەی لە 14% گەیاندووەتەوە 20%.

وێنە گەورەکە
: ساڵێک لەمەوبەر و بەدیاریکراوی لە ڕۆژی 3-6-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پارکی سەرهەڵدانی لە شوێنی پیشەسازیی کۆنی شاری دهۆک دانا، دوای تێپەڕبوونی ساڵێک و 3 مانگ بەسەر ئەو وادەیە و بە کەمتر لە وادەی دیاریکراو بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە، سەرجەم کارەکانی پارکەکە تەواوبوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارکی سەر‌هەڵدان لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم دروستکراوە، بەدیاریکراوی ڕووبەری پرۆژەکە 115 هەزار مەتردووجایە و، تێچووی دروستکردنەکەی چوار ملیار و 183 ملیۆن و 278 هەزار دینارە.

لێدوانی فەرمی: ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێرمان لە شاری دهۆک قسەی لەگەڵ سەڵاح محەممەد، سەرپەرشتیاری پرۆژەی پارکی سەرهەڵدان کردووە و ئاماژە بەوە دەکات، ماوەی تەواوکردنی کارەکانی پارکەکە، دوو ساڵ بوو، بەڵام کۆمپانیاکانی جێبەجێکار کە سەرجەمیان ناوخۆیین، تەنها لە ماوەی ساڵێک و دوو مانگ، 100%ـی کارەکانی پرۆژەکەیان تەواوکرد.

زانیاریی زیاتر: پارکی سەرهەڵدان؛ یاری منداڵان، شوێنی دانیشتن، یاریگەی گەنجان، مزگەوت، خواردنگە، گۆڕەپانی ڕۆمانی بۆ نمایشی هونەری و شانۆیی، شوێنی وەرزش و نافوورەی جۆراوجۆری لەخۆگرتووە و، ڕێژەی 75%ـی پرۆژەکەش چیمەن و دارە.

بۆچی گرنگە: پارکەکە، ڕێژەی سەوزایی دهۆکی زیادکردووە و سیمایەکی جوانتری بە شارەکە بەخشیوە و ژینگەکەی پاککردووەتەوە؛ بووەتە شوێنێکی گرنگیی گەشتیاری بۆ دەڤەرەکە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: پێشتر ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەر لە پارکی سەرهەڵدان، ڕێژەی سەوزایی لە دهۆک 14% بوو، بە تەواوبوونی پارکەکە ڕێژەی سەوزایی دەبێتە 20٪، بەمەش دهۆک زیاتر سەوز دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ