
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کاتی کردنەوەی لقی تۆیۆتا لە دهۆک
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەنتەری پشکنینی پێش ڕادەستکردنی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق، لە دهۆک کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 20ی ئەیلوولی 2025 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەند پڕۆژەیەکی گرنگ لە سنووری دهۆک دەکاتەوە، پڕۆژەی یەکەمی کردنەوەی جووتسایدی ڕێگای نێوان شێخان - لالش بوو، پڕۆژەی دووەم کردنەوەی لقی کۆمپانیای تۆیۆتا بوو لە دهۆک، بڕیارە کاتژمێر چواریش پارکی سەرهەڵدان هەر لە دهۆک بکاتەوە.
لێدوانى فەرمى: سەردار بیبانى، سەرۆکى تویۆتا عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: کردنەوەى ئەم لقەى تویۆتا لە دهۆک هەنگاوێکی ترە بۆ بەرەوپێشبردنى کەرتى بازرگانى لە هەرێمى کوردستان، چونکە پێشتر لقى تویۆتا لە دهۆک نەبووە، دوو بریکار ئوتۆمبێلی لە تۆیۆتایان لە ناوچەی بادینان فرۆشتووە، هەماهەنگی ئەم دوو بریکارە لەگەل لقى پارێزگاکانى ترى عێراق بووە بۆ کرینی ئوتۆمبێل، بەڵام بە کردنەوەى ئەم لقە، ئیتر راستەوخۆ ئوتۆمبێل و هەموو پێداویستییەکانی دێنێتە دهۆک و ئەمەش خزمەتی زیاتری خەڵک و کەرتی پێشەسازی و بازرگانی دەکرێت.
بۆچی گرنگە: ئەم پڕۆژەیە هاوتەریبە لەگەڵ تێڕوانین و ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ برەودان بە کەرتی تایبەت و دابینکردنی دەرفەتی کاری بەردەوام و پەرەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی گرنگە بەرەو فراوانکردنی چالاکییەکانی تۆیۆتا لە عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پڕۆژەیە پێکدێت لە سەنتەری پشکنینی ئۆتۆمبێل پێش گەیاندن، کۆگای پارچەی یەدەگ، شوێنی داگرتنی و بارکردنی ئۆتۆمبێل، ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریی گشتگیر لەخۆ دەگرێت کە بۆ ئاسانکاری بازرگانی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ لە سەرانسەری وڵاتدا دیزاین کراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: ڕووبەری پڕۆژەکە (62,500) مەتر دووجایە (%30) بۆ سەوزایی تەرخانکراوە، ئەمەش دەبێتە یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی خزمەتگوزاریی ئۆتۆمبێل لە ناوچەکەدا، بۆ جێکردنەوەی (1,200)ئۆتۆمبێل لە یەک کاتدا دیزاین کراوە، توانای ساڵانەی پشکنینی پێش ڕادەستکردن نزیکەی دە هەزار ئۆتۆمبێلە کە ئامادە دەکرێن بۆ گەیاندن بە کڕیاران لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای مووسڵ.
بابەتە ستراتیژییەکان: ئەم پرۆژەیە چەندین کرێکاری شارەزا و نیمچە شارەزا راستەوخۆ لە شوێنەکەدا هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێت، لەگەڵ دابینکردنی دەرفەتی کاری ناڕاستەوخۆی زیاتر لەبوارەکانی گواستنەوە، چاودێری و خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتی. لەهەمان کاتدا ئەم پڕۆژەیە هاوکار دەبێت لە خێراترکردنی مامەڵە جیاوازەکانی هاونیشتمانیان لەبواری دابینکردنی ئۆتۆمبێل، و کاراکردنی چالاکییەکانی پەیوەست بەم کەرتە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و هاوتاکردنیان لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکانی پەیوەست بەم بوارە.
ئەمەش بزانە: پرۆژەکە بەشێوەیەکی بەرچاو هاوکار دەبێت لە گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەسەندنی بەردەوام و برەودان بە ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق لە ڕێی رەخساندنی هەلی کاری نوێ و فراوانکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی بازاڕی ناوخۆیی و بەهێزکردنی پێگەی ئابووری پارێزگای دهۆک وەک ناوەندێکی بازرگانی گرنگ لە ناو پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان و بەستنەوەی بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






