
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە زاخۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەدەستپێکی ساڵی نوێی خوێند ڕایگەیاند: سوپاسی مامۆستایانی بەڕێز دەکەم، سەرەڕای ئاستەنگەکان نەیانهێشتووە پرۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 21-9-2025 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی ساڵی 2025-2026 لە قوتابخانەی دمدمی تێکەڵاوی زاخۆ لێدا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی: سوپاسی مامۆستایانی بەڕێز دەکەم، کە سەرەڕای ئاستەنگەکان نەیانهێشتووە پرۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت و نەیانهێشتووە قوتابییان لە خوێندن بێبەش بن، هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیک ئەو قەیرانانە کۆتاییان بێت و سەرجەم مووچەخۆران مافی خۆیان وەردەگرن.
ئەمڕۆ کە هاوکات ساڵیادی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، پیرۆزبایی لە خەڵکی زاخۆ دەکەم و هیوادارم هەمیشە زاخۆ لە پێشکەوتن بێت، زاخۆ هەمیشە پێشەنگ بووە لە نیشتمانپەروەری و خۆڕاگری و بەرگری لە وڵات، بێگومان خزمەتی زیاتر بە هاونیشتمانیانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکەین.
سەرۆک وەزیران ئەمانەشی گوت:
- لە ماوەی ڕابردوودا کاری گەورەکراوە بۆ سێکتەری پەروەردە و گۆڕانکاری گەورە لە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان کراوە.
- سیستمی ئی پەروەردە یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و مێژووییەکانی کەرتی پەروەردە، هەموو داتای خوێندن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەردەستە و بڕیار لەسەر بنەمای زانستی دراوە.
- پرۆگرامی دیکە هەن و لەداهاتوودا دەیخەینە بواری جێبەجێکردن و کاریگەریی زۆریان لەسەر بەرەوپێشبردنی پەروەردە دەبێت.
- زیاتر لە 200 قوتابخانە دروستکراون و دووهەزار قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە و هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ دروستکردنی قوتابخانە و ناوەندی زانستی زیاتر.
- لە ڕووی زانستی داوا لەمامۆستایان و دایک و باوکان دەکەین، بابەتی ژینگە و نیشتمان پەروەریی بکەنە بەشێک لە ئەولەویەت لە ناوەندەکانی خوێندن.
ژمارەکان وەدەڵێن: وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەمساڵی خوێندن چەندین کاری پێویست کراون:- نزیکەی حەوت هەزار و 500 ناوەندی خوێندن دەکرێنەوە، هاوکات یەک ملیۆن و 950 هەزار قوتابی و زیاتر لە 180 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر بەشداریی پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەکەن.
هەر ئەمساڵ 160 هەزار قوتابی نوێ تۆمارکراون، پێشبینی دەکرێت ژمارەکە بەرز ببێتەوە بۆ 180 هەزار قوتابی، بۆ ئەم مەبەستەش 434 قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە، کارکردن لە 30 قوتابخانەش بەردەوامە، هاوکات 28 قوتابخانەی نوێ دروستکراون کە دەکاتە 309 ژووری نوێ خوێندن.
هەر بۆ خوێندنی ئەمساڵ 22 ملیۆن و 134 هەزار پەرتووکی نوێ چاپکراون،
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ئەم پرۆژانە لە بواری ژێرخانی پەروەردە جێبەجێ کراون: 214 قوتابخانەی نوێ دروستکراون، چوار هەزار و 441 هۆبەی نوێی خوێندن لەڕووی ژێرخانەوە دروستکراوە کە شوێنی زیاتر لە 110 هەزار قوتابی دەبێتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە کابینەی نۆیەمدا 33 هەزار و 341 قوتابی کە لە خوێندن دابڕابوون، گەڕێنراونەتەوە بەر خوێندن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






