
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن ڕایگەیاند: "لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو قەیرانانە کۆتاییان دێت، سەرجەم مووچەخۆران مافی خۆیان وەردەگرن".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026ـی لە قوتابخانەی دمدمی تێکەڵاو لە زاخۆ لێدا، هاوکات لە 7500 ناوەند ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە زاخۆوە ڕایگەیاند: سوپاسی مامۆستایانی بەڕێز دەکەم، سەرەڕای ئاستەنگەکان نەیانهێشتووە پڕۆسەی پەروەردە پەکی بکەوێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند: لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو قەیرانانە کۆتاییان دێت، سەرجەم مووچەخۆران مافی خۆیان وەردەگرن.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:-
- گۆڕانکاری گەورە لە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان کراوە و سیستمی ئی پەروەردە یەکێکە لە پرۆژە هەرە گرنگەکانی کەرتی پەروەردە.
- پرۆگرامی دیکە هەن و لەداهاتوودا دەیخەینە بواری جێبەجێکردن و کاریگەریی زۆریان لەسەر بەرەوپێشبردنی پەروەردە دەبێت.
- زیاتر لە 200 قوتابخانە دروستکراون و دوو هەزار قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە.
- داوا لەمامۆستایان دەکەین، بابەتی ژینگە و نیشتمانپەروەریی بکەنە بەشێک لە ئەولەوییەت لە ناوەندەکانی خوێندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





