
ئاڵای وڵاتەکانی بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەریەکە لە بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا بە فەرمی دانیان نا بە دەوڵەتی فەڵەستین، بڕیاریشە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چەندین وڵاتی دیکە هاوشێوەی ئەوان دان بنێن بە سەربەخۆیی فەڵەستین.
وێنە گەورەکە: وڵاتانی جیهان دوو دەوڵەتی بە چارەسەر بۆ گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەزانن و داوادەکەن دەوڵەتی فەڵەستین لەلایەن حکومەتی بێلایەنەوە بەڕێوەببردرێت.
لێدوانی فەرمی: کیێەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ زیندووکردنەوەی هیوای ئاشتی بۆ فەڵەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان و چارەسەری دوو دەوڵەتی، بەریتانیا بە فەرمی دەوڵەتی فەڵەستین دەناسێنێت.
حەماس گرووپێکی تیرۆرستییە و سزا بەسەر کەسایەتییەکانیاندا دەسەپێنین، نابێت لە داهاتووی فەڵەستیندا هیچ ڕۆڵێکیان هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی ئوستڕالیا ڕایگەیاند، بە فەرمی دانمان نا بە دەوڵەتی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری فەڵەستیندا و دان نان بە فەڵەستین، شانبەشانی کەنەدا و بەریتانیا، بەشێکە لە هەوڵێکی نێودەوڵەتی هاوبەش بۆ بوونیادنانەوەی پاڵپشتی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی، کە دەستپێکەکەی ئاگربەستێکە لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکانیشە کە لە تاوانەکانی 7ـی مانگی 10، 2023 ڕوویاندا.
هاوکات مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە فەرمی دەوڵەتی فەڵەستین دەناسێنێت بۆ هێنانە کایەی ئارامی لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستیندا.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






