
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AP ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا، خواستی خۆی بۆ دیداری دووبارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەربڕی، بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی سووریا و ئەمریکا و گەڕاندنەوەیان بۆ ڕێچکەی ڕاست.
چیرۆکی سەرەکی: ئەحمەد شەرع، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە ئەمریکاو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "CBS"ـی ئەمریکی، ستایشی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکای لەسەر سووریا لە مانگی ئایاری ڕابردوودا لەلایەن ترەمپەوە کرد و بڕیارەکەی بە "مێژوویی و بوێر" ناوبرد.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ئەحمەد شەرع داوای لە وڵاتانی جیهان کرد سزاکان لەسەر سووریا هەڵبگرن و ڕایگەیاند، "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە لە کوشتنی گەلی سووریا هاوکار نەبێت بە ڕێگریکردن لە هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان، جیهان پشتی لە سووریا کرد، بەڵام ئەمڕۆ دەتوانن یارمەتی بدەن."
لەلایەکی دیکەوە: شەرع ئاماژەی بەوەدا ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد ئومێدی بۆ پەنابەران و ئاوارەکان گەڕاندەوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان و وتیشی: "شانبەشانی گەلەکەمان وەستاین و ڕووبەڕووی ڕێکخراوی داعش بووینەوە و میلیشیا ئێرانییەکان و حیزبوڵڵامان لە ناوچەکە دەرکرد."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






