دیمەنی جووتیارێکی شەناغە دوای گرژییەکان. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دادوەری دادگای دووبز، لە سەیركردنی دۆسیەی جووتیارانی ناحیەی سەرگەڕان، داوای (تنحی - خۆلادان) دەكات، بەهۆكاری ئەوەی بۆ جاری سێیەمە لەسەریەك، نوێنەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك كە خۆی خاوەنی سكاڵاكەشە، ئامادەی دانیشتنەكانی دادگا نابێت.
چیرۆكی سەرەكی: لەسەر ئەو كێشەیەی كە لە ڕۆژی 17ـی شوباتی ئەمساڵ لە گوندی شەناغە دروستبوو، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكانی پارێزگای كەركووك، لە دادگای دووبز سكاڵای لەسەر محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان تۆماركرد، ئەمڕۆ یەكشەممە 21ـی ئەیلوول، دانیشتنی دادگا بۆ سەیركردنی دۆسیەكە بەڕێوەچوو، بەڵام سێیەم دانیشتنی لەسەریەكی دادگایە، نوێنەری یاسایی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، ئامادەی دانیشتنەكانی دادگا نابێت، بەوپێیەی نووسراوی پێڕاگەیاندنی بەدەست ناگات.
چی ڕوویدا: بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، دادوەری دادگای دووبز، داوای خۆلادان (تنحی) لە سەیركردنی ئەو كەیسە كردووە و داوای لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی كەركووك - گەرمیان كردووە كە دادوەرێكی دیكە بۆ سەیركردنی كەیسەكە و بەڕێوەبردنی دانیشتنەكانی دادگا دابنێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەر ئەمڕۆ، دادگای دووبز لە كەیسی دووەمدا بڕیاری سزادانی بەسەر جووتیارێكی كوردی گوندی سەربەشاخ بە چوار مانگ زیندانیكردن دەركرد، كە لەسەر سكاڵای عەرەبێكی هاوردە بەناوی ئەحمەد وسما سەعلەب، تۆماركرابوو. بەڵام بەهۆی ئەوەی جووتیارە كوردەكە هیچ پێشینەیەكی تاوانی نییە و یەكەمجارە لەسەر داوایێكی یاسایی حوكم دەدرێت و حوكمەكەشی كورتە، دادگا بڕیاریدا بە وەستاندنی جێبەجێكردنی سزاكە.
باكگراوند: ڕۆژی 17ـی شوباتی 2025، لەكاتێكدا جووتیارانی سنووری پێنج گوندی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە ڕۆژائاوای کەرکووک، بەنیازبوون زەوییەکانیان بکێڵن، گرژی لە نێوان جووتیارانی کورد و سوپای عێراق دروستبوو، بەهۆی ئەوەی هێزە عێراقییەکان ڕێگرییان لە جووتیارە کوردەکان کرد بۆ بەکارهێنانی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان. یەکێک لە دیمەنەکانی ئەو گرژییە کە ڤیدیۆكەی بەشێوەیەكی فراوان بڵاوبووەوە؛ مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان بوو لەگەڵ جووتیارێک بە ناوی محەممەد ئەمین. لە دیمەنەکەدا دوو سەربازی سوپای عێراق دەیانەوێت جووتیارەکە لەسەر تراکتۆرەکەی بە ملپێچەکەی ملی خۆی رابکێشن و دایبگرن، بەڵام ناتوانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






