
دیمەنێک لە باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان وەک ئامادەکارییەک بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو، شاندێک ڕەوانەی سعوودیە دەکات و چاودێری شوێنی مانەوە و ئەو خواردنانەی کە بۆ حاجییان ئامادە دەکرێت، دەکات.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە بەشێوەیەکی چڕ و پڕ دەست بە ئامادەکارییەکانی وەرزی حەج و عومرە دەکات و ئەمساڵیش بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی کوردستان لەلایەن وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری دەروازەی حەج ڕاگەیێنرا کە تایبەتە بە ناونووسینی حاجیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 21-9-2025، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجیانی کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو، شاندێک دەچێتە سعوودیە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی د. پشتیوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان هاوشان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق سەردانی سعوودیە دەکەن بۆ بەدواداچوون لەو هۆتێلانەی کە ساڵی داهاتوو لە شاری مەدینە بۆ حاجییانی کوردستان و عێراق دەستنیشانکراون. هەروەها چاودێریکردنی ئەو خواردنەی کە بۆ حاجییان ئامادە دەکرێت.
بە وتەی کاروان ستوونی، سبەی دووشەممە 22-9-2025 شاندەکە بەرەو شاری مەدینە بەڕێ دەکەون و ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو 2026.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، هاوکات سیروان عەبدولڕەحمان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکە لە دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق هاوشانی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق دەستنیشانکراون کە سەردانی سعوودیە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






