گۆهدار شێخۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە زاخۆ دەستپێدەکاتەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا 12 هەزار پارچە زەویی دیکە دابەش دەکرێن.
وێنە گەورەکە: ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکەم شوێن بوو دەستی بە دابەشکردنی زەوی کرد، لە قۆناغی یەکەمدا نزیکەی پێنج هەزار پارچە زەوی دابەشکران، ئێستا سەرجەم نەخشەکان تەواوکراون، بەشی هەموو سوودمەندبووانی سنوورەکە زەوی دابین کراوە.
لێدوانی فەرمی: گۆهدار شێخۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ـی ئاڤا میدیا کە لە شاری زاخۆ بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەویی لە زاخۆ دەستپێدەکاتەوە و 12 هەزار پارچە زەوی ئامادەن بۆ دابەشکردن، هەروەها هەموو ئەو ناوانەی کە مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە، ڕەزامەندی لەسەر ناوەکانیان دراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ڕابردوودا، کێشەی تەرخانكردنی زەویی شیاو و قەرەبووکردنەوەی خاوەنی زەوییەکان، قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابینکردنی زەوی دواخستووە، ئێستا ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکان خێراتر کراون بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە.
باکگراوند: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێکردووە و دەیان هەزار کەس سوودمەند دەبن، بەمەش فەرمانبەران بەپێی سنووری شارەوانییەکانیان زەوییان پێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 10 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






