
دیمەنی وەرزی پایز لە دۆڵی شاورێ. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ ئەوەی بەشی هەرە زۆری بۆچوونەکان لەگەڵ ئەوەن 21ـی ئەیلوول یەکەم ڕۆژی پایز بێت، بەڵام فەلەکناسێک بەگوێرەی هەژماری فەلەکی ئەمڕۆ دیاری دەکات.
وێنە گەورەکە: پایز لە ئەدەب و هونەری کوردیدا ڕەنگدانەوەیەکی زۆری هەیە. بە لای بەشێک لە فۆتۆگرافەران یەکێکە لە وەرزە سەرنجڕاکێشەکان بۆ چرکاندنی وێنە. بەشێک لە شاعیرانیش هۆنراوەی سەرنجڕاکێشیان لەبارەی پایز نووسیووە، دیارترینیان، شیعری (پایز پایز)ـی گۆرانی شاعیرە کە هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی کردوویەتی بە گۆرانی و (پایز)ـی محەممەد عومەر عوسمان کە هونەرمەند عەدنان کەریم کردوویەتی بە گۆرانی.
لێدوانی فەرمی: ئەژی چەتۆ حەسەن، سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بیروباوەڕ وا هەیە کە دەڵێن 21ـی ئەیلوول یەکەم ڕۆژی پایزە، بەڵام ئەو تێگەیشتنە هەڵەیە و پاییز لە 20 بۆ 23ـی ئەیلوول دەستپێدەکات، گۆڕانی ڕۆژەکانیش پەیوەندی بە کەوتنی تیشکی خۆرەوەیە بە شێوەیەکی ستوونی لەسەر کەمەری زەوی، ئەمە یەکەم ڕۆژی پاییز دیاری دەکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەژی چەتۆ، کاتژمێر 10:29ـی شەو بە کاتی هەولێر، تیشکی خۆر بەشێوەیەکی ستوونی بەر کەمەری زەوی دەکەوێت و ئەمڕۆ لەڕووی فەلەکییەوە دەبێتە یەکەم ڕۆژی پایز، هاوکات شەو و ڕۆژ دەبن بە 12 کاتژمێری یەکسان، لە نیوەگۆی باکوور پاییز دەبێ و لە نیوەگۆی باشوور سەرەتای بەهار دەبیت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





