وەزارەتی داد: یاسای لێبووردنی گشتیی قەرەباڵغیی زیندانەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە
- عێراق
- 22 ئەیلوول

دیمەنی ناوەوەی یەکێک لە گرتووخانەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دادی عێراق ڕایدەگەیێنێت، یاسای لێبووردنی گشتیی بە شێوەیەکی بەرچاو ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی ناو زیندانەکان هەبووە.
وێنە گەورەکە: لەوکاتەوەی یاسای لێبوردنی گشتیی چووتە باری جێبەجێکردنەوە، تاوەکو ئێستا هەزاران بەندکراو سوودمەن بوونە لە یاساکە و ئازادکراون.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی داد، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ئەو یاسایە زۆر یارمەتیدەر بووە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی زیندانییەکان و قەرەباڵغیی ناو زیندانەکان." هاوکات ڕایگەیاند، "وەزارەتەکە دەستی کردووە بە دروستکردنی چەند بەشێکی نوێی چاکسازی لە پارێزگاکانی واست، بەسرە، نەینەوا و بەغدا. جگە لەوەش، چەندین بەشی چاکسازی دیکە نۆژەن دەکرێنەوە و فراوان دەکرێن، بە شێوەیەک کە مافی مرۆڤی زیندانییەکان پارێزراو بێت."
لعێبی ئاماژەی بەوەدا: "پڕۆگرامی ڕاهێنانی تایبەت بۆ زیندانییەکان لەناو زیندانەکاندا هەیە. ئەم پڕۆگرامانە بریتین لە خولەکانی دوورین، ئاسنگەری و چەندین کاری دەستی دیکە. ئامانجیش لێی ئەوەیە کە زیندانییەکان فێری کارێک ببن و بتوانن دوای ئازادبوونیان بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا و ژیانێکی ئاسایی بژین".
باکگراوند: ڕۆژی 2025-02-18، هەر سێ یاسای لێبوردنی گشتیی و باری کەسیی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان لەڕۆژنامەی "وەقائیع" بەفەرمی بڵاوکرایەوە، بەمەش هەر سێ یاساکە کەوتنە باری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






