هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان لەبارەی نەوت ڕێککەوتن تەنیا ڕاگەیاندنی ماوە
- هەواڵ
- 22 ئەیلوول

چارەسەری پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
چارەسەری پرسی مووچە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەنگاوێک چووە پێشەوە، هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان لەبارەی نەوت ڕێککەوتوون تەنیا ڕاگەیاندنی ماوە، بە چارەسەربوونی ئەم گرفتە بەربەستێکی گەورەی بەردەم نەناردنی مووچە نامێنێت.
وێنە گەورەکە: پرسی نەناردنی مووچە لە بەغداوە دوو گرفتی سەرەکی هەیە؛ یەکێک لە گرفتەکان دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستانە لە ڕێگەی سۆمۆوە، یەکێکی دیکەش لە گرفتەکان ناردنی داهاتی نانەوتییە بۆ بەغدا، لەبارەی هەردوو پرسەکە پێشهتانی نوێ هەیە.
زانیاریی و لێدوانی تایبەت: ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕێککەوتن
٠ چەند بەرپرس و سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی کوردستان و حکومەتی عێراق قسەیان بۆ ئاڤا کردووە باسیان لەوەکرد، ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی ئامادەکراوە، هەرسێ لایەن لەسەری ڕازین و لارییان نییە، تەنها ئەوە ماوە کۆبوونەوەوە و مەراسیمێکی سێقۆڵی بۆ ڕێکبخرێت، واژۆ بکرێت و بەفەرمی رابگەیێنرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕابگەیەندرێت.
٠ مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکۆر، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: لێکتێگەیشتنی گەورە سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان هاتۆتە ئاراوە. ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی تەواو بووە و ئامادەکراوە، بەمزووانە لە مەراسیمێکدا واژۆی لەسەر دەکرێت و بەفەرمی ڕادەگەیێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەناردەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بۆری بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەبێت، لە زاخۆ وێستگەیەکی پێوانەکردنی نەوتیان هەیە و لەوێ نەوت وەردەگرن، لەوێشەوە نەوتەکە هەناردەی تورکیا دەکرێت، ئەگەر ڕێککەوتنەکەش ڕابگەیێنرێت پرۆسەکە لای ئەوان بە ئاسانی و بەخێرایی دەستپێدەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، لە هەرێمی کوردستانیش بەتایبەت لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کارمەندەکانیان خستووەتە ئامادەباشییەوە. کۆمپانیای کاریش ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کردووە و پاڵاوگەکانی ئامادە کردووە، سەرجەم کارمەندانی کۆمپانیاکەش ئاگادارکراونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ئامادەباشیدا بن.
خاڵی ئەرێنی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاڤا دەڵێت، دوای واژۆكردنی گرێبەستە سێقۆڵییەكە لەبارەی نەوت هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نامێنێت. دەبێت بەغدا لە نزیكترین كاتدا مووچە ڕەوانە بكات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سبەی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی سوودانی کۆدەبێتەوە. ئاڤا کارنامەی کۆبوونەوەکەی دەستکەوتووە پرسی مووچەی خەڵکی کوردستانی تێدا نییە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ پرسی داهاتی ناوخۆ کە ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆچوونەکەی خۆی ئامادە کردووە، لە پاشکۆی کۆبوونەوەکە زیاد بکرێت، یان سوودانی خۆی ئەو دوو پرسە لە کۆبوونەوەکە بخاتەڕوو و بڕیاریان لەبارەوە بدرێت، چوونکە لە کۆبوونەوەکانی ڕابردووش چەندینجار پرسی مووچە لە کارنامەدا نەبووە، بەڵام باس کراوە.
بانکی ناوەندیی عێراق پارەی کاشی لەبەردەستە، سەرچاوەیەک لقی هەولێری بانقی ناوەندی بە ئاڤای گوت: زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار پارەی کاشیان لەبەردەتسە، ئەگەر ىڕیاری دوو مووچەش بەیەکەوە بدرێت یان لە ماوەیەکی نزیکدا، پارە ئامادەیە و کێشەیان نابێت. بڕیارەکەش دەگەڕێتەوە سەر سوودانی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





