ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کۆمەڵگەی شاریا گرفتی کەمی قوتابخانەیان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
پەروەردەی شاریا لە پارێزگای دهۆک 10 قوتابخانەی هەیە، لەو ژمارە قوتابخانەیەش دوو هەزار قوتابی دەخوێنن ئەمەش گرفتی بۆ دروستکردوون و داوایان لە ئاڤا کردووە بەدواداچوونیان بۆ بکات.
چیرۆکی سەرەکی: هەر لە کۆمەڵگەی شاریا ماوەی 13 ساڵ بڕیاری دروستکردنی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی دراوە و دەست بە دروستکردنی کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەواو نەکراوە و بە نیوەچڵی جێهێڵدراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو قوتابخانەی کە تەواو نەکراوە لە ساڵی 2012 بەردی بناغەی دانراوە و ملیاریک و 700 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و بە بەڵێندەرێک دراوە، بەڵام ساڵی 2014 کارەکانی ڕاگیراوە و بەڵێندەرەکە پڕۆژەکەی جێهێشتووە. لە مانگی سێی ئەمساڵ لەلایەن پارێزگای دهۆکەوە 700 ملیۆن دیناری دیکەی بۆ تەرخان کرا و بە بەڵێندەرێکی دیکە درا.
لێدوانی فەرمی: ڕەمەزان سەبرییە، جێبەجێکاری پڕۆژەکە بە ئاڤای گوت: ئێستا سەدا 70ی قوتابخانەکە تەواو بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ گوژمەیەکم بۆ خەرج نەکراوە کارەکانم ڕاگرتووە، ئەگەر حکومەت پارەم پێبدات بە دوو مانگ تەواوی دەکەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ چارەسەر ئەم پرسە ئاڤا پەیوەندی بە ماجد سەید، جێگری پارێزگاری دهۆک کردووە، کاک ماجد دەڵێت: پارەی بۆ خەرج دەکرێت و بەمزووانە کارەکانی قوتابخانەکە دەستپێدەکاتەوە. بەدڵنیاییەوە لە وەرزی دووەمی خوێندنی ئەمساڵ قوتابیانی شاریا لە قوتابخانە نوێیەکە دەخوێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە خەبات پرۆژەیەکی گەورە و ستراتیژیی ئاو جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
18 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
21 ئەیلوول
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە خەبات پرۆژەیەکی گەورە و ستراتیژیی ئاو جێبەجێ دەکرێت