عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات

ئاڵای ئەمریکا و عێراق

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی کێشەی فەلەستین دەخاتەڕوو، پێشوازی لە هەموو هەنگاوێکی نێودەوڵەتیی دەکات بۆ چارەسەری ئەم پرسە و داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات بۆ وەستانی شەڕ لە غەززە.

وێنە گەورەکە:
نزیکەی دوو ساڵە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامی هەیە. فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی جەنگەکە و کۆتاییهێنان بە دۆخی خراپی خەڵکی غەززە زیادی کردووە.

لێدوانی فەرمی: د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ میدیا عەرەبییەکان وتویەتی، قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەنگاوی هاوبەشی نێودەوڵەتیی هەیە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی لە غەززە، هاوکات کۆتاییهێنان بە سیاسەتەکانی نیشتەجێکردن لە کەناراوی ڕۆژئاوا لەلایەن ئیسرائیلەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق دەشڵێت: پێویستە ڕاستییەکە وەک خۆی ببینین، هەنگاوە کردارییەکان سەرکەوتوو نابن، مەگەر هەڵوێستێکی ڕوون لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە هەبێت بۆ ڕاگرتنی شەڕ و سیاسەتەکانی نیشتەجێکردنی ئیسرائیلییەکان لە خاکی فەڵەستین. لەگەڵ ئەوەشدا عێراق ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەڵەستینییەکان ڕەتدەکاتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ